پێشەنگای "ئاگر لە چاوەکانیدا" لە نیوزلەندا کرایەوە

بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشەنگای "ئاگر لە چاوەکانیدا" لە شاری ئەلمیرەی نیوزلەندا کرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٢١ی کانوونی یەکەم، لە‌ شاری ئە‌لمیرەی وڵاتی نیوزلەندا‌‌  بە‌ دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشانگای "ئاگر لە چاوەکانیاندا" بە ئامادەکردنی بێری شەڵماشی كرایە‌وە‌.

 

لە پێشەنگاکەدا تابلۆی زیاتر لە ‌ ٢٠ ھونە‌رمە‌ندی كورد و فارس نمایشكران، کە لە ڕێگەی فڵچەکانیانەوە وێرانكاری و بە‌رخۆدان و بە‌رە‌نگاربونە‌وە‌ دژی دە‌سە‌ڵاتی ستە‌مكار و مانە‌وە‌ لە‌پێناو ژیاندا، شەڕی ژنان دژی دابونە‌ریتە‌ سە‌پێنراوە‌كان خرایەڕوو.

 

بڕیارە پێشەنگاکە تا ٢٨ی کانوونی دوەەمی ٢٠٢٤ لە پێشەنگای کونستلاینی شاری ئەلمیرە بەردەوام بێت.