ڕەمزیە بایهان، هاوسەرۆکی نسێبینی دەبەپە دەستگیرکرا
ئەمڕۆ پۆلیسى دەوڵەتى تورک لەناوچەی نسێبین لە سنورى ماردین هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و تێیدا ڕەمزیە بایهان، هاوسەرۆکی دەبەپەی ناوچەکە دەستگیرکرا و گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ماردین.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ١٢ی کانوونی یەکەم، پۆلیس لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕەمزیە بایهان، هاوسەرۆکی ناوچەی نسێبینی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان لە نسێبینی لە ماردین، دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ماردین.
لەکاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا، کەلوپەلی ناو ماڵەی بڵاوکراونەتەوەو شکێندراون.
ڕەمزیە بایهان دوای ئەوەی قادر ئاجار، ئەندامی یەژا-ستار لە ٢٥ی تەمووز لە ناوچەکە گیانی لەدەستدا دەستگیرکراو دواتر ئازادکرا، ڕاگەیەنرا کە هۆکاری دەستگیرکردنی ڕەمزیە بایهان پەیوەندی بە هەمان ڕووداوەوە هەیە.