هەموو ئاوارەکانی کامپی ئاشتی دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان
جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی، ڕایگەیاند، کە هەفتەی داهاتوو کامپی ئاوارەکانی ئاشتی لە پارێزگای سلێمانی دادەخرێت و ئاوارەکان دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

ناوەندی هەواڵ
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی، سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری داخستنى کامپی ئاوارەکانى ئاشتى لە سنوورى سلێمانی ڕایگەیاند کە هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سەبارەت بە بڕیاری داخستنی کامپی ئاوارەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان، هەیە، بەپێی ئەو پلانەی حکومەتی عێراق دایڕشتووە.
دەشڵێت: ئێمە پابەندین بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە، لە هەفتەی داهاتوودا کامپی ئاشتی بەتەواوی دادەخرێت.
لە کۆتایشدا وتى، ئەمڕۆ ٨٦ خێزان لە کامپی ئاشتی گەراونەتەوە بۆ زێدی خۆیان و تەنیا ٦٤ خێزان لە کامپەکەدا ماونەتەوە.