لە بەرزنجە هەزار دۆنم پوش و پاوان سووتان
بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێكى فراوان لە سنوورى بەرزنجە کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا نزیکەی هەزار دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان.

ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پەیجى تایبەت بەخۆیان بڵاویان کردووەتەوە، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێكى فراوان لە گوندەکانى بەرقەڵا و حاجی مامەند لە سنوورى بەرزنجە کەوتەوە.
بەهۆى ئاگرەکەوە نزیکەی هەزار دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتاون، بەڵام بە هاوکارى دانیشتوانى ناوچەکە و تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.