بەرخۆدانی وان: تێکۆشانمان هەتا گۆشەگیریی تێکدەشکێت بەردەوام دەبێت

ژنانی وان تیشکیان خستە سەر بەرخۆدانی گەلی وان و وتیان: ئەمە بەرخۆدانێکی ڕەوایە، بە زیادکردنی تێکۆشان گۆشەگیری تێکدەشکێنن، بەردەوام دەبین لە کارەکانمان بۆ ئاشتی و یەکگرتوویی و دیموکراسی.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

وان- عەبدوڵڵا زەیدان، کە لە پارتی دەم هەڵبژێردرا بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی وان، بەڵگەنامەی دەستبەکاربوونی لەلایەن وەزارەتی داد پێنەدراو درا بە کاندیدی ئاکەپە عەبدوڵا ئارڤاس، کە لە هەڵبژاردنەکاندا شکستی هێنا، لە دژی ئەم بێ یاسایە، گەلی وان دەستیان کرد بە ڕاپەرین، لە ئەنجامدا، یەسەکە بڕیاری دا پۆستەکە بداتە عەبدوڵا زەیدان. دوای بڕیارەکە، گەل چوونە سەر شەقامەکان و ئاهەنگیان گێڕا.

 

ئەو ژنانەی قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد ئاماژەیان بەوە کرد، وەک جەژن وایەو وتیان: چۆن قەیومان لادا، ئاواش گۆشەگیری تێکدەشکێنین.

 

"بە سەرکەوتنمان تیکۆشانمان گەشە دەکات"

سینەم بۆر، ئاماژەی بەوەکرد، گەلی وان مافەکانی خۆیان وەرگرتووە و وتی: ئەمە سەرکەوتنی گەل و ژنانە، ئێمەی ژنان زۆر دڵخۆشین بەو سەرکەوتنە، ئەم سەرکەوتنە پیرۆزە دەکەینە دیاری بۆ هەموو گەلی بەرخۆدێر، بۆ ئەم سەرکەوتنە بۆ چەند ڕۆژێک ئاهەنگ دەگێڕین، ڕۆژگاری باشتر چاوەڕێمان دەکات، لەگەڵ ئەم ڕاپەڕینەدا، ڕۆحی ڕابردوو دەرکەوت، ئەم سەرکەوتنە تێکۆشانمان گەورە دەکات، با هیچ کوردێک چەوسانەوە قبوڵ نەکات و مافەکانی وەربگرێت، بەدوای دۆزی خۆماندا دەگەڕێین، دۆزەکەمان پیرۆزە، چۆن قەیوممان لابرد، ئاواش گۆشەگیری تێکدەشکێنین، کار دەکەین بۆ کۆتایی هێنان بە مانگرتنەکان لە زیندانەکاندا، بە بەردەوامی تێدەکۆشین و ڕێگە نادەین شارەوانییەکانمان دەستیان بەسەردا بگیرێت.

 

"ئەمە ڕاپەرینێکی ڕەوا بوو"

زەکیە کایا ئاماژەی بەوەکرد، سەرکەوتنی خۆیان کە بە بەرخۆدان بەدەستهات پێشکەش بە گەلی کورد دەکەن و وتی: ئەم ڕاپەڕینە نابێت بوەستێت و دەبیت گەشەبکات، وەک دایکێک، دەتوانم بڵێم؛ ئەمە ڕاپەرینێکی ڕەوا بوو، لەبەرئەوەی ئیرادەی ئێمە بوو، ٤٠ ملیۆن کەس دەنگیان بە ئێمە دا و پشتگیرییان کردین، نابێت کەس مافی کەس بخوات، هەروەها ئێمە بۆ مافەکانی خۆمان تێدەکۆشین، چاومان لە هیچ شتێک نییە، با چاوی کەسیش لەسەر ئەوە نەبێت کە بۆ ئێمە ڕاستە، پێویستە ڕۆژ بە ڕۆژ ئەم تێکۆشانە زیاد بکەین، لەبەر ئەوەی ئێمە ڕاست بووین، بردمانەوە، خەڵک بۆ چەند ڕۆژێک نەخەوتوون، لە شەقامەکان بەرخۆدانیان کرد، کەسانێک هەن کە دەستگیرکراون و ئەشکەنجە دراون. بۆچی؟ چونکە رێگەیان نەدا شارەوانییەکەیان دەستی بەسەردا بگیرێت، هەرگیز ناوەستین و تا کۆتایی ژیانمان شوێن دۆزی خۆمان دەکەوین.

 

"هەتا گۆشەگیری تێکنەشكیت، ناوەستین"

زەکییە کایا ئاماژەی بەوەدا، تێکۆشانیان زیاد دەکەن و ناوەستن هەتا گۆشەگیرییەکە تێکدەشکێندرێت و وتی: سڵاو لە بەرخۆدانی زیندانەکان دەکەین، وەک دایکان کار بۆ ئاشتی و یەکگرتوویی و دیموکراسی دەکەین، ئەم سەرکەوتنە بۆ ئاشتی و دیموکراسیشە، لە تورکیا دادپەروەری نییە، بەڵام ئێمە بۆ دادپەروەری تێدەکۆشین، لە گازی بیبەر ناترسین و بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان. ئەگەر مردن هەیە، با بە شەرەفمەندانە بێت، لە هیچ شتێک ناترسین با گیانمان ببێتە قوربانی دۆزەکەمان.

 

"جارێکی دیکە ئەم دڕندەییە قبوڵ ناکەین"

گوڵستان کایا ئەو ڕاپەڕینەی لە وان بە سەرکەوتنێک بۆ ئاشتی و دیموکراسی پێناسە کرد و وتی: با ببێتە ئامرازێک بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و ئازادکردنی زیندانییەکان، کاتێک گوێم لە ناوی قەیوم بوو، بۆ چەند شەوێک نەخەوتووم. لە خۆم پرسی تا چەند ئەم دڕندەییە بەردەوام دەبێت؟ ئەوەمان قبوڵ نەکرد و لەگەڵ گەل بەرخۆدانمان کرد، جارێکی دیکە قەیوم و هێرشەکان قبوڵ ناکەین، دوو جار دەست بەسەر شارەوانییەکانمان گیرا ئێمە جارێکی تر ڕێگەی پێ نادەین، گەل بە خەباتی خۆیان بۆ هەمووان نموونە و پێشەنگ بوون و لە ئێستاوە بەو شێوەیە بەردەوام دەبن.

 

"باسی ئەم ڕاپەرینە بۆ نەوەکانمان دەکرێت"

ڕابیا ئارگۆن ئاماژەی بەو سەرکەوتنە کردو وتی: دڵخۆشین من تەمەنم ٦٠ ساڵە، بەڵام هەست دەکەم تازە هاتوومەتە دنیاوە، دەبمە قوربانی ئیرادەی گەلی کورد، ئەم سەرکەوتنە تەنها بۆ کەسێک یان پەرلەمانتارێک نییە، بەڵکو بۆ گەلی کوردە، ٤٠ ساڵیش تێپەڕببێت گەلی کورد ەوە بە نەوە باسی ئەم ڕاپەرینە دەکەن، سوپاسی هەموو کوردستان دەکەم، گەلی کورد سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت، لەگەڵ ئەم ڕاپەڕینەدا بینیمان کە لە هیچ شتێک ناترسین، یان ئازاد دەبین یان دەمرین. لە مردنیش ناترسین، گەلی کورد خۆڕاگرە و بەو کارەش سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.