لە عێراق هەڵمەتی دەستپێشخەریی بە سفركردنی خۆڵ و خۆشاك دەستیپێكرد
هەڵمەتی بە سفركردنی خۆڵ و خاشاك لەعێراق دەستپێكردو هەڵمەتەکە تا ١٠ ساڵی داهاتوو بەردەوام بێت.

ناوەندی هەواڵ
بەپێی پلانێکی وەزارەتی ژینگەی عیراق، هەڵمەتی بە سفركردنی خۆڵ و خاشاك لەعێراق دەستپێكردووە، هەروەها بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی كراون ئەم هەڵمەتە تا ١٠ ساڵی داهاتوو بەردەوام بێت تا دەگەنە خاڵی سفری خۆڵ و خاشاك.
ئاماژە بەوەکراوە، هەڵمەتەكە پێویستی بەهاوكاریكردنی سەرجەم كەرتەكانی تر هەیە، لەگەڵ نەتەوەیەكگرتوەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و بانكی نێودەوڵەتی بەردەوامن لەگفتوگۆ كردن، بەتایبەت بانكی نێودەوڵەتی تائێستا سێجار كۆبونەوەیان لەگەڵ كردون و بەردەوامە لەبارەی خاشاكی عێراقەوە بۆیە ئەم هەڵمەت و دەستپێشخەرییە لەسەر ڕێگایەكی ڕاستە.
ئەوەش خراوەتەڕوو لە بەرنامەی كاری حكومەتدا گرنگی بە بابەتی ژینگە دراوە بۆئەوەی ڕووبەڕووی هەڕەشەكانی گۆڕانكاریی كەشوهەوا ببنەوە كە شوێنەواری خراپ بەجێدەهێڵێت.