"حکومەتی عێراق هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەدات"

بەپێی ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمز، حکومەتی عێراق بە هەڕەشەکردنی زیندانیکردن و دەستگیرکردن ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەتی عێراق ھەوڵدەدات کۆنترۆڵی ئەو بابەتانە بکات کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە، ئەوەش لەڕێی ھەڕەشەی زیندانیکردن و دەستگیرکردن و بێزارکردن لەڕێی ئینتەرنێت لەسەر چەند کەسایەتییەک کە بە کاریگەر لە سۆشیاڵ میدیا دادەنرێن

 

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئامانج لەو ڕێکارەی حکومەتی عێراق بۆ ڕێگریکردنە لە ھەر ھەوڵێک بۆ ئەنجامدان و ئاڕاستەکردنی خەڵک بۆ خۆپیشاندان، ھاوشێوەی خۆپیشاندانەکەی چوار ساڵی ڕابردوو کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ سەریھەڵدا.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە چەند مانگی ڕابردوودا دادگای عێراق چەند کەسێکی بەکارھێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەستگیرکردووە، کە کەسایەتی کاریگەرن و تۆمەتی پێشێلکردنی ئاکاری گشتییان دراوەتەپاڵ.