منداڵێکی تەمەن چوار ڕۆژ لە هەولێر دۆزرایەوە

منداڵێکی ساوا لە شارەدێی رزگاری سنووری پارێزگای هەولێر لە خانوویەکی تەواو نەکراودا دۆزرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

فڕێدان و نەویستنی منداڵان کە بەدواداچوون و ڕێکاری یاسایی پێویستە، زۆربەی کات لەو بارۆدۆخانەدا دێتەئاراوە کە خێزان بیانووی چەندین کێشەی جۆراوجۆریان هەیە، لەوانە کێشەی ئابوری، و منداڵەکە بە ناچاری لە دایکەکە جیادەکرێنەوە، یاخود لە بەرودۆخی دەستدرێژیدا دێتەئاراوە، کاتێک ژنێک بە دەستدرێژی دووگیان دەبێت پیاوەکە منداڵەکەی ناوێت و ژنەکەش بەهۆی کولتووری کۆمەڵگەوە لە منداڵەکە دادەبڕێت، ئەم حاڵەتەش چەندین جار لە هەرێمی کوردستان دووبارە بووەتەوە و چەندین منداڵی ساوا لە نزیک مزگەوت و لە شوێنی گشتی و چۆڵەوانیدا فڕی دەدرێت.

 

ڕۆژی ٢ی حوزەیران، لە خانوویەکی تەواونەکراودا منداڵێکی ساوا کە تەمەنی تەنها چوار ڕۆژ بوو دۆزرایەوە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی منداڵبوون و تەندروستی جێگیرە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە ناوبەناو منداڵی ساوا لە هەرێمی کوردستان دەدۆزرێتەوە، لە ٢٤ی نیسانیش نیسانی ئەمساڵ لە رووداوێکی هاوشێوەدا منداڵێکی ساوا لە کەلار دۆزرایەوە کە تەندروستی جێگیر بوو، دواتر بە تۆمەتی فڕێدانی منداڵەکە سێ کەس دەستگیرکران.