هەڵاواردنی ڕەگەزی لە زانکۆی مەشهەد فیردەوسی پراکتیزە دەکرێت
شوێنی کراوە لە کەمپی زانکۆی مەشهەد فیردەوسی و فاکەڵتی ئیلاهیات بۆ کچ و کوڕ جیاکراوەتەوە و ئەوانەی پابەندی ئەم یاسایەش نەبن، ڕووبەڕووی دەستبەسەرداگرتنی کارتی خوێندکارەکانیان دەبنەوە.

ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی یەکێتی خوێندکارانی ئێران ڕایگەیاند: شوێنی کراوەی بەردەم کەمپی زانکۆی فیردەوسی مەشهەد لە ئێران و فاکەڵتی ئیلاهیات بۆ خوێندکارانی کچ و کوڕ جیاکراوەتەوە.
ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دەرەوە شوێن و مێز و کورسی جیاواز بۆ ژن و پیاو ئامادەکراوە و خوێندکاران دژایەتی ئەم بڕیارەیان کردووە، هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، کە دەسەڵاتدارانی زانکۆ بەپێی 'یاسای ئەخلاقی و شەریعەت' ئەم کارەیان کردووە و ئەوەی سەرپێچی بکات، ڕووبەڕووی دەستبەسەرداگرتنی کارتی خوێندکارەکانیان دەبنەوە