عەفرین، لە ماوەی ٥ ساڵدا ٩٥ ژن کوژراون

پێنج ساڵ بەسەر داگیرکردنی عەفرین لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە تێدەپەڕێت، لەو ماوەیەدا ٩٥ ژن کوژراون  و ٤٢٣ ژنیش ڕفێندراون.

ناونەدی هەواڵ

 

دوای ٥٨ ڕۆژ بەرخۆدانی شاری عەفرین، لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨دا لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە داگیرکرا و سەدان هەزار دانیشتووی شارەکە ئاوارەی کانتۆنی شەهبا بوون، تاوانەکانی دەرهەق بە خەڵک و مرۆڤایەتی لە ڕاپۆرتی ڕێكخراوە جیاجیاكاندا بەبەڵگە كراون.

 

بەپێی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین-سوریا، لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٨ (دوای داگیركردنی عەفرین) چەندین ژن لە عەفرین كوژراون و ڕفێندراون.

لە ساڵی ٢٠١٩دا، ٥٩ ژن كوژراون و ٢٠٠ ژنیش ڕفێنراون.

لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠دا نۆ ژن كوژراون و ٩٢ ژنیش ڕفێندراون.

لە ساڵی ٢٠٢١دا ١٤ ژن كوژراون و ٨٢ ژنیش ڕفێندراون.

لە ساڵی ٢٠٢٢دا ١٣ ژن كوژراون و ٤٩ ژنیش ڕفێنراون.

 

هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵەوە حەوت ژن ڕفێندراون، جگە لە كوشتن و ڕفاندن، ژنان تووشی جۆرەها فشار و توندوتیژی و ئەشكەنجەی جەستەیی و دەروونی دەبن لەلایەن داگیركەرانەوە، هەروەها چەندین ناوەندی ئەشکەنجە و کوشتن بوونیان هەیە.

 

زیندانەکانی عەفرین کە ژنانی تێدا ئەشکەنجە دەدرێن؛

زیندانی “ئەنجوومەنی یاسادانانی پێشوو” لە سەنتەری شاری عەفرین، ناسراو بە زیندانی ژنان، كە ڕفێنراوانی تێدا لە ژێرزەمینی بیناكەدا ڕاگیراون و نزیكەی ٥٠ ڕفێنراوی تێدایە، دەزگای هەواڵگری توركیا ئەو ژنە ڕفێندراوانە بە ئامانەت لای سەركردەكانی گروپە بەكرێگیراوەكان و وەسف دەكات، هەروەها ڕێگەیان پێدەدات لەنێوان ١٠ بۆ ٣٠ ژن بكوژن.

 

زیندانی “دادگا” كە دەكەوێتە بینای دادگای پێشوو، ئەو ژنە ڕفێندراوانە لە جەرگەی عەفرینەوە دەستگیر دەكرێن لەم زیندانە دەمێننەوە، هەروەها ئەم زیندانە لەلایەن بەكرێگیراوانی بەرەی شامەوە بەڕێوەدەبرێت.

 

زیندانی “محمودیە”، لەلایەن بەكرێگیراوانی حەمزە بەڕێوەدەبرێت، زیندانەكە دوو بەشە بۆ ژنان ئامادەكراوە.

 

زیندانی قوتابخانەی “كەرەمە” كە كۆنترین قوتابخانەی عەفرینە، بەكرێگیراوانی فەیلەق شام كردیان بە زیندان، كە بەشێكی تایبەت كراوە بۆ ژنان.

 

زیندانی “باسوتا” ناسراو بە زیندانی “قەڵا”، دەكەوێتە نزیك شاری عەفرین و لەلایەن بەكرێگیراوانی فیرقەی حەمزە بەڕێوەدەبرێت، لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی دەزگای میت دایە و دەیان ژنی ڕفێنراوی تێدایە.