قوربانیانی باکوور و تورکیا؛ ٤٤ هەزار و ٣٧٣ کەس گیانیان لەدەستداوە
ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات لە بەرزبوونەوەدایە و بەپێی دواین ئامار، ٤٤ هەزار و ٣٧٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، ١٥ ملیۆن کەسیش زیانیان پێگەشتوو.

ناوەندی هەواڵ
بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات کە ناوەندەکەی شارۆچکەی بازارجیخ و شاری مەڕەشی باکووری کوردستان بوو، زیاتر لە ١٠ شاری باکووری کوردستان و تورکیای وێرانکرد و شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریاش زیانیان بەرکەوت، بەپێی زانیارییەکان تائێستا لە باکووری کوردستان و توركیا ٤٤ هەزار و ٣٧٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان، بەهۆی بوومەلەرزەكەوە ١٥ ملیۆن كەس زیانیان پێگەیشتووە و ٢٠ هەزار باڵەخانە و ماڵ ڕووخاون، بەپێی ئامارەکانیش لەئێستادا نزیکەی ١٥٠ هەزار کەس لەژێر دارو پەردووی بینا ڕووخاوەکاندا ماون.