"لە کامپی هۆل ژیانمان لە مەترسیدایە"
زەهرا محەمەد، خەڵکی عێراق کە بەهۆی هەڕەشەی کوشتن و هێرشی داعشەوە ناوی راستەقینەی خۆی ئاشکرا نەکردووە، باسی لەو مەترسییە کرد کە لە کامپی هۆل ڕووبەڕووی دەبنەوە و وتی: "ژیانمان لە مەترسیدایە".
سۆرگول شێخۆ
حەسەکە- لە چوارەم ڕۆژیدا دووەمین قۆناغی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە بەردەوامە، لە ئەنجامی گەڕانەکانیاندا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تا ئێستا دەستیان بەسەر زیاتر لە ٢٧ چەتەی داعشدا گرتووە کە لە کامپەکەدا خۆیان حەشارداوە، هەروەها لە کامپی هۆل، کە ٥٤ هەزار و ٣٩٠ کەس لە بنەماڵەکانی داعش تێیدا دەژین، مەترسی و ڕووداوەکانی کوشتن لەم ماوەیەی دواییدا زیادیکردووە.
زەهرا محەمەد، ئاوارەی شاری دیشیشەی عێراقە و دایكی ٣ منداڵە، نەیویست ناوی راستەقینەی خۆی و رووخساری ئاشكرا بکات، دەربارەی ئەو مەترسییەی كە لە کامپی هۆل رووبەڕووی دەبێتەوە بەهۆیەوە داعشەوە وتی: دۆخی ئهمنی كامپی هۆل لە هەردوولاوە بۆ مایهی ئازاره و ئێمە بێ چارەسەرین، ئەگەر پشت بە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ ببەستین، شانەكانی داعش زیانمان پێدەگەیەنن لە ناوەوە، هەر بۆیە ئێمە لەگەڵ ئارامی و ئاشتی کامپداین، منداڵمان هەیە و دەمانەوێت ئاگاداریان بین، هیوا و خواستی من ئەوەیە بگەڕێمەوە بۆ عێراق، ڕەنگە خەڵکی عێراق قبوڵمان نەکەن. بەڵام دەمانەوێت بگەڕێینەوە بۆ لای خێزانەکانمان. ئاسایشی کامپەکە زۆر خراپە."
"ئەوانەی ڕێبازی داعش بەجێدەهێڵن وەک تاوانبار سەیر دەکرێن و دەکوژرێن"
زەهرا محەمەد ڕایگهیاند كه ئهوانهی ڕێبازی توندڕهوی داعش بەجێبهێڵن یان دهكوژرێن یان دهستگیر دهكرێن، وتیشی: ئەو ژنەی بیەوێت ڕێی داعش بهجێبهێڵێت و پشت به هێڵێكی تر ببهستێت، وهك گوناهبارێك دهبینرێت و دهكوژرێت، كهمپەکە له ڕابردوودا تەنها پەنابەر و کۆچبەری تێدا دەژیا، ئەوکاتە هیچ کوشتن و دەستگیرکردن و کۆمەڵکوژییەک نەبووە، ئێستا کامپی هۆل تەنها بە کوشتن و ڕفاندن ناسراوە، بەتایبەت دوای هاتنی خەڵک لەدوای هەنگاوی باغۆز دۆخەکە گۆڕا، ناتوانین بە یەک چاو سەیری هەموویان بکەین، ئەوانەی لەوێوە هاتبوون پەیوەندییان بە هێزەکانی ئاسایشەوە کرد و دەیانویست بیرکردنەوەیان بگۆڕن، ئەوانەی پەیوەندییان بە ئاسایشەوە کردبوو، لەلایەن چەتەکانی داعش و شانەکانی ناو کامپەکەوە کرانە ئامانج، چونکە گۆڕینی هۆشیاری بە تاوان و گوناه دەبینن."
"٣ برا و هاوژینەکەم داعش بوون، بەڵام من و دایکم ئەمەمان قبوڵ نەکرد"
زەهرا محهمهد دەربارەی خێزانەەکی خۆی وتی: ٣ برام له بۆردوماندا لهگهڵ هاوژینەکەم لە دیشیشهی عێراق كوژراون، چونكه ههموویان داعش بوون، ئهم رووداوه له ٢٠١٧دا ڕوویدا، دوای هاتنی چەتەکان براکانم پەیوەندییان پێوەکردن، نە من و نە دایکم ڕازی نەبووین بچینە ناو چەتەکانەوە، بەڵام من منداڵ بووم و گوێیان لێ نەدەگرتم، چونکە باوکم لە ژیاندا نەبوو، قسەی کۆتایی هی ئەوان بوو، هاواری ئێمە بۆ ئەوان بێسوود بوو، تا ئەو کاتەی کوژران. دوای ساڵێک، هەر سێ براکەم لە ماوەی ٤٠ ڕۆژدا کوژران."
"پێویستە هەموو کەسێک بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی"
زەهرا محەمەد سەبارەت بە چارەسەری کێشەی هۆل دەڵێت: پێویستە هەموو کەسێک لەم کامپەدا بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی، بەپێچەوانەوە کێشەی ئەم کامپە چارەسەر نابێت و ڕووداوەکانی کوشتن و ڕفاندن بەردەوام دەبێت. چونکە کاتێک هەمووان دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان، دەتوانن هۆشیاری داعش لە مێشکیاندا بگۆڕن، لە ژینگەیەکدا بژین و پەروەردەی منداڵەکانیان بکەن دوور لە داعش، دوور لە مەترسی خوێن و کوشتن و منداڵانیش دوور دەبن لە ژینگەی کوشتن.