ڕژاک بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە ژنانی بەشداربووی خولی دروومان
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان خولێکی پەروەردەیی دروومانی بۆ ژنانی کەرکوک کردەوە و لە کۆتا ڕۆژدا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە ژنان.
کەرکوک
دوێنێ، ٢٠ی ئاب لە شاری کەرکوکی باشووری کوردستان خولێکی پەروەردەیی دروومان کە ماوەی دوو هەفتە لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک بەڕێوەبرا و لە کۆتا ڕۆژدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە ژنانی بەشداربوو.
خولەکە ماوەی دوو هەفتە بە بەشداری ١٠ ژن بەردەوام بوو، ئامانجی کردنەوەی خولی پەروەردەی لەم جۆرە بۆ ژنانی کەرکوک بۆ پێشخستنی تواناکانی ژنان و بەشداربوونی ژنانە لە کاری سەربەخۆ و ئابووری ژنانە، هەروەها بۆکەمکردنەوەی رێژەی بێکاری و بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری ژنانی شارەکەیە.
دوێنێ کۆتا ڕۆژی خولەکە بوو، بەشداربووان بڕوانامەی رێزلێنانیان پێ بەخشرا، لە سەرەتاشدا ڕێوەند خەلیل، مامۆستای خولەکە، سەبارەت بەو خولە پەروەردەیە قسەی کرد و وتی: ئێمە وەکو رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە کەرکوک، بە پێویست و گرنگمان زانی کە بۆ جارێکیتر خولێکی لەو جۆرە بۆ ژنانی کەرکوک بکەینەوە تا بتوانن لە ئاستی پیشەی ژنانی شارەکە ببنە خاوەن کاری خۆیان و پشت بەخۆیان بەستن و لەلایەنی ئابوری سەربەخۆیی خۆیان ڕابگەینن.
ئاماژەی بەوەشدا کە لەم خولەدا بڕوانامەی رێزلێنانتان پێ دەبەخشین هیودارام لە زووترین کات ببنە خاوەن دووکان و کاری خۆتانن، "هیوادارم لە داهاتوودا بتوانین خزمەتی زیاتر پێشکەش بە ژنانی کەرکوک بکەین، وە پێویستە ژنان بزانن کە چەند گەورەن و باوەڕیان بەتواناکانی خۆیان هەبێت لە بەڕێوەبردنی کاری خۆیان".