یاریزانێک یەکەم نازناوی تێنسی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی سان خۆسێ بەدەستهێنا
دوای ئەوەی داریا کاساتکینا لە یاریزان شێلبی ڕۆدجێرزی بردەوە، یەکەم نازناوی خۆی لە یاری کۆتایی سان خۆسێ بەدەستهێنا.
ناوەندی هەواڵ
داریا کاساتکینا یاریزانی ڕووسی کە لە پلەی دوازدەهەمی جیهاندایە، ئەمساڵ یەکەم نازناوی تێنسی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی سان خۆسێ بەدەستهێنا.
داریا کاساتکینا یاریزانی ڕووسی دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە بە ئەنجامی ٦-٧، ٢-٧، ٦-١، ٦-٢ لە شێلبی ڕۆدجێرزی یاریزانی ئەمریکی بردەوە، توانی ئەو نازناوە بەدەست بهێنێت.
ئەو یاریزانە پێنجەمین نازناو لە ژیانی وەرزشیدا لە دوای چارلستن لە٢٠١٧ و مۆسکۆ لە٢٠١٨ و ساڵی رابردوو مێلبۆرن و سانت پترسبۆرگ بردەوە.
ئەو یاریزانە تەمەن ٢٥ ساڵە، خاوەنی مەدالیای زیوە، هەروەها یەکێکە لە پاڵەوانەکانی "گراند سلام".