لە ئەمریکا داوای چاکسازی لە یاسای چەکدا دەکرێت
دوای چەندین ڕووداوی کۆمەڵکوژی بەهۆی چەکەوە، لە ئەمریکا بە هەزاران کەس داوادەکەن کە چاکسازی لە یاسای چەکدا بکرێت و ژیانیان پارێزراو بێت.
ناوەندی هەواڵ
دەیان هەزار کەس لە واشنتۆن و سەدان بەشی جیاجیای وڵاتی ئەمریکا خۆپیشاندانیان کرد بۆ جێبەجێکردنی یاسایەک بە مەبەستی ڕێگریکرد لە توندوتیژی چەکداری، ئەمەش دوای ئەو کۆمەڵکوژییەی ٢٤ی ئایاری ئەمساڵ دێت کە لە ناوچەی ئوڤاڵڤی نزیک تەکساس دێت کە لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی خوێندکارێکی ١٨ ساڵ تەقەی لە خوێندکارێکی ١٩ ساڵ کرد و دوو مامۆستاش کوژران، لە ڕووداوێکی دیکەشدا لە بوفالۆ کەسێکی سپی پێشتی ڕەگەزپەرست ١٠ کەسی ڕەشپێستی لە بوفالۆ کوشت.
ئەم ڕووداوانە بووە هۆکارێک کە دوێنێ، ١١ی حوزەیران هەزاران کەس لە ناوچە جیاجیاکانی ئەمریکا چالاکی ناڕەزایەتی دەرببڕن و داوا بکەن گۆڕانکاری و چاکسازی لە یاساکانی بەکارهێنان و دابینکردنی چەکدا بکرێت.