کۆمیتەی نیشتمانی ژنان لە ساڵی ١٩٩٦ەوە خەبات بۆ یەکسانی دەکات
کۆمیتەی نیشتمانی ژنانی یەمەن لە پێناو بەهێزکردنی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری ژنان و بۆ مافی یەکسانی هاووڵاتیبوون دەجەنگێت.
فاتمە ڕەشاد
یەمەن - حکومەتی یەمەن لە ساڵی ١٩٩٦ لیژنەی نیشتمانی ژنانی دامەزراند بۆ ئەوەی وەک میکانیزمی نیشتمانی بۆ بەهێزکردن و گەشەپێدانی ژنانی یەمەن خزمەت بکات، کۆمیتەی نیشتمانی ژنان چالاکییەکانی خۆی لە بوارەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، فەرهەنگی و سیاسی بەڕێوەدەبات، لیژنەکە نوێنەری ڕێکخراوە ناحکومییەکان و نوێنەری ئەنجوومەنە ناوخۆییەکان لەخۆدەگرێت، بەو پێیەی زۆرینەی بڕیاردەرانی حکومەت پیاون، لیژنەکان بەزەحمەت بڕیارەکانیان پەسەند دەکەن و ئەو یاسایانەی کە دەچنە سەر کاغەز بەهۆی پراکتیزەکردنی ئارەزوومەندانەوە بێ کاریگەری دەمێننەوە.
شەفیکە سەعید، سەرۆکی لێژنەی نەتەوەیی ژنانی یەمەن، سەبارەت بە چالاکییەکانی کۆمیتەی نەتەوەیی ژنان ڕایگەیاند:
"لیژنەکە کار بۆ بەشداری ژنان دەکات لە پرۆسەکانی بڕیاردان"
شەفیکە سەعید جەختی لە گرنگی بوونی ژنان لە ئیدارەکانی وڵات لە ئەرکەکانی بڕیاردان کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە لیژنەکە گرنگی بە کێشەکانی ژنان دەدات و کاردەکات بۆ زیادکردنی ئامادەیی ژنان لە ژیانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیدا.
دەشڵێت: لیژنەکە کار بۆ بەشداریکردنی ژنان لە پۆستەکانی بڕیاردان، بەشداریکردنیان لە دانوستان و گفتوگۆ و بنیاتنانی ئاشتی، بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە کێشەکانیان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەکات، چالاکییەکانی وەک بەهێزکردنی ژنان لە کایەی سیاسی و ئابووری، گرنگیدان بە ژنان لە شوێن و ناوچەکەی خۆیانەوە و پشتیوانی یاسایی و تەندروستییان پێدرا.
"پێویستە ژنان بەشداری پرۆسەکانی ئاشتی بکەن"
شەفیکە سەعید، کە لە ساڵی ٢٠٢٣ لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاشتی کە لە کۆریای باشوور بەڕێوەچوو، لە لایەن گروپی نێودەوڵەتی ژنان و ئاشتیەوە نازناوی باڵیۆزی ئاشتی پێبەخشرا، ئاماژەی بەوەدا کە ژنان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە دانوستانەکانی ئاشتیدا وتی: شەڕ کاریگەری گەورەی لەسەر پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئاستی هۆشیاری و هزر و ڕۆشنبیری هەیە، دیاردەی توندوتیژی لە زیادبووندایە، قەیرانی کۆچ و خراپتربوونی دۆخی ئابووری کاریگەری لەسەر ژنان هەیە.
"بەهۆی شەڕەوە بۆ ماوەیەک چالاکییەکان ڕاگیرا"
شەفیکە سەعید ئاماژەی بەوەدا کە ناسەقامگیری سیاسی و بەردەوامی شەڕی ناوخۆ لە یەمەن کاریگەری لەسەر کاری کۆمیتەی نیشتمانی ژنان هەیە.
دەشڵێت: بەهۆی زیادبوونی ناکۆکیەکانەوە، کارەکانی لیژنەکە ڕاگیراوە، ئێمە بە هەوڵی شەخسی کارەکانمان ئەنجامدا، لە ساڵی ٢٠٢١ لە سفرەوە دەستمان پێکرد بەبێ هیچ ستافێک، ئێمە سەرنجمان لەسەر پەروەردە و چالاکییەکانی ڕێکخستن بوو، هەروەها ئامانجی لیژنەکە کاراکردنی ڕۆڵی ژنان لە وەزارەتەکان و دروستکردنی پلانی ستراتیژی لیژنەکە و ڕێکخستنی هەشتەمین کۆنفرانسی نیشتمانی کە ئەمڕۆ بەهۆی شەڕەوە هاتۆتە پێشەوە لەگەڵ پێشنیازەکان لەسەر پرسەکانی ژنان، جگە لەوەش هەڵمەتی هۆشیاری لەسەر بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەچوو، چەندین چالاکی و وۆرک شۆپ لەسەر ئەم بابەتە بەڕێوەچوو، هەروەها داوای زیادکردنی بەشداری ژنانمان لە سیاسەتدا کرد و بەو پێیەش لەسەدا ٢٠ی ژنان بۆ ئەنجومەنی باڵا دەستنیشانکران.