برایەک کۆتایی بە ژیانی خوشکەکەی هێنا
ئێواره‌ی دوێنێ برایەک خوشکەکەی خۆی خنکاند و پاشان خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كرد.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ لە گەڕەکی مهەتێی ئاکرێ برایەک خوشکەکەی خۆی خنکان و دواتر خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد، پۆلیسی ئاكرێ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئاكرێ، ڕاسته‌وخۆ تیمێكی هێزه‌كانیان گه‌یشتووەته شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونیان ده‌ستپێكردووە.
ژنێکە ته‌مه‌نی ٣٨ ساڵە و ناوی 'پ، گ، ع' لەلایەن براکەیەوە خنكێندرا، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و تۆمه‌تباره به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خوشكه‌كه‌ی خنكاندووه، له ئێستاشدا به‌پێی بڕیاری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاكرێ و به‌پێی ماده‌ی ٤٠٦ له یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
جێی ئاماژەیە، کوشتنی ژنان لە زیادبووندایە و تا ئێستا لە ڕێگەی یاسا و بە فەرمی هیچ کارێکی پێویست نەکراوە، کوشتنەکانی ژنانیش بە ناوی شەرەف، کێشەی کۆمەڵایەتی و نەخۆشی دەروونی پەردەپۆش دەکرێن و بە سولحی عەشایەری پیاوان کێشەکان چارەسەر دەکەن، بێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ئیرادەی ژن و خێزان.