شاندێکی باکووری کوردستان بۆ پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی لە باشووری کوردستانن
بە مەبەستی تاوتوێ کردنی پرسی گەی کورد و پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی، شاندێک لە باکووری کوردستانەوە گەشتنە باشووری کوردستان و لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی کۆبوونەوە.

سلێمانی
شاندێکی پێکهاتوو لە ژنانی ئەندام پەرلەمان و هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان سەردانی شاری سلێمانییان کرد و ئامانجیانە لەگەڵ لایەن و کەسایەتی و ڕێکخراوەکاندا پرسی گەلی کورد، دۆخی ژنان لە پارچەکانی کوردستان هەڵدەسەنگێنن و ئامانجیان پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەییە.
لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کۆبوونەوە و تاوتوێی ڕێبازەکانی پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەییان کرد.
شاندەکە پێکهاتوون لە، سەباحەت ئەردۆغان، ئەندامی پەرلەمان لە شاری سێرت، عەدالەت چیمەن، هاوسەرۆکی شارەوانی سلۆپی، گوڵبەهار گوزەل، بەرپرسی ڕێکخراوی ژن، نەسلیهان ئاجەر ، ئەندامی کۆنگرەی گەلی دیموکرات، گوڵبەهار ئاڵپ سۆی، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ، بە مەبەستی باسکردنی دۆخی ژنانی باشوور و تێکۆشانی هاوبەشی ژنان، کاتژمێر ١:٣٠ی نیوەڕۆ لەگەڵ یەکێتی ژنان لە بارەگای یەکێتی ژنان کۆببنەوە، پاشان کاتژمێر ٣:٣٠ی پاشنیوەڕۆ سەردانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک بکەن.