خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتیی پێشکەش بە نێرگز محەمەدی دەکرێت
خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتیی بەخشرایە نێرگز محەمەدی، کە یەکێکە لە دیارترن چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان.

ناوەندی هەواڵ
دوێنێ، ٦ی تشرینی دووەم، خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتیی ڕاگەیەندرا، “بەهۆی خەباتی لە دژی فشار و سەرکوتکردنی ژنان لە ئێران و تێکۆشانی بۆ پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی لیژنەی خەڵاتەکانی نۆبڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتیی ساڵی ٢٠٢٣ بەخشرایە نێرگز محەمەدی.
نێرگز محەمەدی، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ تەمەن ٥١ ساڵ کە لە تاران براوەی خەڵاتەکە بووە، جێگری سەرۆکی ناوەندی پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤە.
نێرگز محەمەدی لە ساڵی ۱۹۷۲ لە زینکان لەدایکبووە و لە ساڵی ۱۹۸۸ـەوە هەتا ئێستا چەندین جار دەستگیرکراوە، لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ سزای ١٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا بە هۆی دامەزراندن و پێشەنگایەتی کردنی بزووتنەوەی مافەکانی مرۆڤ، بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان.