لە سودان ١٣ هەزار هەزار تووشبووی مەلاریا تۆمار کراوە

وەزارەتی تەندروستی سودان بڵاویكردەوە، ١٣ هەزار حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی مەلاریا تۆماركراوە و دەرمانی پێویستیش بەردەست نییە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەحمەد دوما، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی لە ویلایەتی باكووری دارفوور، دوایین ئاماری تووشبوونی بە نەخۆشی مەلاریا لە سوودان ڕاگەیاند.

 

ئاماژەی بەوەکرد، لە شاری ئێل فاشر لە دارفۆری باكوور ١٣ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی مەلاریا تۆمار كراوە، نەخۆشییەكە لەناو ئەو ویلایەتەدا بڵاو بووەتەوە، هەروەها كەمی دەرمانی مەلاریا و نەبوونی پشتیوانی ڕێكخراوەكان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی نەخۆشییەكان دۆخی تەندرووستیی وڵاتی خراپتر كردووە.

 

هەروەها وەستاندنی كاری بانكەكان دەبێتە هۆی ئەوەی پشتگیرییە داراییەكانیان لە ڕێكخراوە تەندرووستییە جیهانییەكانەوە بەدەستنەگات.