هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" بەردەوامە لە چالاکییەکانی

ڕیما مەحمود، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای لە ژنانی ناوچەکە کرد بەشداری لە چالاکییەکاندا بکەن بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

دەلال ڕەمەزان

 

حەسەکە-چالاکییەکان بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە دروشمی "کات کاتی ئازادییە" لە ١٣ی ئەیلوول  لەلایەن دەستپێشخەری گەلی هەرێمی فوراتەوە بە دروشمی "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەرکردنی ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" کە دەستیپێکرد بەردەوامە.

 

"ڕێبەر ئۆجالان ماوەی ٢٤ ساڵە لە دۆخێکی سەختدا دەژی"

سەبارەت بە بەرنامەی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە"، ڕیما مەحمود، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی حەسەکە وتی: لەکاتی دەستگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دوڵەتی تورکی داگیرکەر هەموو جۆرە مافێکی مرۆڤی لە دژی پێشێل کردووە، وەک سەپاندنی گۆشەگیرییەکی توند و هەموو جۆرەکانی سزادان و ڕێگریکردن لە خێزانەکەی و پارێزەرەکانی لە بینینی، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ٢٤ ساڵە لە زینداندایە بەڵام بیرکردنەوەکانی ئازادن، بۆ ساتێک لە ئێمە دوور نەکەوتەوە، هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" نەک تەنها بۆ ماوەی دوو ساڵە دەستیپێکردووە، بەڵکو هەمیشە داواکاری هەیە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان.

 

"هێرشەکان بۆ سەر گەلی هەرێم لە زیادبووندایە"

ڕیما مەحمود لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کاتێک داوای ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەکەین، دەبینین هێرشەکان بۆ سەر گەلی ناوچەکە لە زیادبووندایە، بەتایبەتی هێرشەکانی داگیرکاری تورکیا کە خاک و منداڵەکانمانی کردووەتە ئامانج، بیر و باوەڕی ڕێبەر ئۆجالان بە دەستگیرکردنەکەی کۆتایی نایەت لە دڵ و مێشکماندا قووڵ بووەتەوە، چونکە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بیر و دۆزی ئێمەی یەکخست و داوای ئازادیی ژنانی کرد، دەتوانین ئەمڕۆ لە ڕێگەی ئەوەوە داوای مافە ڕەواکانی خۆمان بکەین.

 

لە چوارچێوەی هەڵمەتەکە خەبات بەردەوامە

ڕیما مەحمود ئاماژەی بەوەکرد، هەڵمەتی کات کاتی ئازادییە ساڵی ٢٠١٩ەوە بە چالاکی بەردەوامە و وتی: "چالاکییە سەرەتاییەکان سەردانی خێزانەکانی گوند و شارۆچکەکانی کانتۆنی حەسەکە دەبێت، ئامانجمان سەردانی خەڵکی گوند و شارۆچکەکان ناساندنی خەڵکە بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان کە ئازادی ئەو چارەسەرە بۆ کێشەی گەلی کورد و چارەسەری قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، هەروەها چەندین کۆبوونەوە لەسەر ئاستی کانتۆنی حەسەکە ئەنجامدەدرێن و گۆشەگیری سەپێندراو بەسەر ڕێبەر ئۆجالاندا تاوتوێ دەکرێت.

 

چادرێک لە شاری حەسەکە لە ٢٦ و ٢٧ی ئەیلوول دەکرێتەوە هەموو خەڵکی گوند و شارۆچکە و کامپەکانی کانتۆنی حەسەکە بەشدار دەبن، بە خۆپیشاندانەکان لە شەودا کۆتایی یەت، لە ٢٥۵ی ئەم مانگە چادرێکی دیکە لە ناوچەی شەداد دەکرێتەوە، هەروەها شارۆچکەی ئاریشا و مەرکەدە دەچنە پاڵ پیرانی هۆزە عەرەبییەکان و خەڵکی ناوچەکە، لە ٢٣ی ئەیلوولدا خۆپیشاندانێک لە شارۆچکەی تل تەمر لە ناوچەی زرگان ئەنجام دەدرێت.

 

بانگی بەشداریکردن لە چالاکییەکاندا

ڕیما مەحمود داوای لە هەموو گەلانی ناوچەکە کرد بەشداری لەو چالاکییانەدا بکەن و وتی: هەموو گەلانی ئازادیخوازی ناوچەکە، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالانیان بینیووە، دەبێت بەشداری لە چالاکییەکاندا بکەن، هەرچی لە توانایاندا بێت بۆ ئازادی بیکەن.