زیرەکیی دەستکرد هۆکاری بێکاربوونی مرۆڤەکان

زیرەکیی دەستکرد بووەتە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە سەرتاسەری ئەمریکا بێکار بن.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمپانیای"Challenger" کە کۆمپانیایەکی شیکارییە و بنکەکەی لە شیکاگۆی ئەمریکایە، لە راپۆرتێکیدا ئامارێکی نوێی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لە ئەمریکا لە کۆی نزیکەی ٤١٧ هەزار کەس کە کاریان لەدەستداوە، سێ هەزار و ٩٠٠ کەسیان بەهۆی زیرەکیی دەستکردەوە بووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ خراپترین مانگەکانی دەستپێکی ساڵ بووە، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٠دا کە پەتای کۆرۆنا بڵاوبووەوە، لە سەرتاسەری ئەمریکا، ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار کەس کاریان لەدەستدا.

 

کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، ئەوە یەکەمجارە، زیرەکیی دەستکرد لە ڕیزی ئەو هۆکارانە هەژمار بکرێت بوونەتە هۆی ئەوەی خەڵک کارەکانیان لەدەستبدەن.

 

ئەوە لە کاتێکدایە شارەزایانی بواری تەکنەلۆجیا، ڕایانگەیاند، زیرەکیی دەستکرد، دەتوانێت کاریگەری لەسەر دۆخی ئابووری دروستبکات و ببێتە هۆی ئەوەی هەندێک پیشە لەناوبچن.