ڕاپەڕینی ژنان/ هێرش کرایە سەر گروپی فێمینیستا

ژمارەیەک لە ئەندامانی گروپی فێمینیستی کە زیاتر لە مانگێکە لەبەردەم بارەگای پارتی سەوزی ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە، لەلایەن کەسانی چەقۆ بەدەستەوە هێرشیان کرایە سەر.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ١٢ی تشرینی دووەم ژمارەیەک لە ئەندامانی گروپی فێمینیستا، کە زیاتر لە مانگێکە بۆ هاوسۆزی لەگەڵ ڕاپەڕینی ژنانی ئێران لە بەردەم بارەگای پارتی سەوزی ئەڵمانیا کۆدەبنەوە، لەلایەن چەند کەسێکی چەقۆ دەستەوە هێرشیان کرایە سەر.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئەندامانی گروپەکە، کەمپەکەیان لەلایەن کەسانی چەقۆ پەلامار دراوە و بەهۆی ئامادەبوونی پۆلیسەوە زیان بە کەس نەگشتووە، تەنیا پانکارت و شوێنی دانیشتنەکانیان زیانی بەرکەوتووە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان چوار هێرشبەر کە بە چەقۆ هێرشیان کردووەتە سەر دوو ئەندامی گروپی فێمینیستا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون، تا ئێستا پۆلیس ناسنامەیانی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بە وتەی ئەندامانی گروپی فێمینیستا هێرشبەرەکان بە زمانی تورکی و فارسی قسەیان کردووە.

 

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە سێ کەسی دەمامکدار هێرشیان کردەسەر چالاکوانان لە بەردەم باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی لە بەرلین و لافیتە و ئاڵاکانیان دڕاندن و چەند کەسێکیش بریندار بوون.