ناسنامەى ئەو ڕۆژنامەنووسانەی گیانیان لەدەستدا ئاشکرا بوو
ئەمڕۆ دەوڵەتى داگیرکەرى تورک لە سنوورى سەیدسادق ئۆتۆمبێلێکى بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ دەوڵەتى داگیرکەرى تورک لە سنوورى سەیدسادق ئۆتۆمبێلێکى بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا، بەپێى زانیارییەکان، یەکێک لەوانەى لە هێرشەکەى دەوڵەتى تورک گیانی لەدەستداوە ناوى هێرۆ بەهادینە و خەڵکى شارەدێى سەنگاوە و لە سلێمانى نیشتەجێ بووە و کارى مۆنتێرى دەکات لە کۆمپانیاى چەتر.
بەپێى زانیارییەکان کەسی دووەم ناوى گولستان تارایە و خەڵکى شارى باتمانى باکوورى کوردستانە و لە ساڵى ٢٠٠٠ەوە کارى ڕۆژنامەوانى دەکات و ئەندامى ڕاگەیاندنى ئازادە و لە کۆمپانیاى چەتر هاوکارى ڕۆژنامەنووسانى دەکرد.