گیان لەدەستدان و برینداربوون بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان لە زیادبووندایە
حكومهتی ئهفغانستان بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی دوێنێ وڵاتەكەی گرتەوە ژمارەی قووربانییەکان بۆ زیاتر لە هەزار کەس بەرزبووەوە.

ناوەندی هەواڵ
حكومهتی ئهفغانستان، سەبارەت بە ئاماری بەرزبوونەوەی قووربانییەکانی بوومەلەرزەکەی وڵاتەكەیان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، بەهۆی ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی دوێنێی وڵاتەكەمانەوە ژمارەی قووربانییەکان بۆ زیاتر لە هەزار کەس بەرزبووەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی تێکچوونی ڕێگاو و بان و پاشماوەی بوومەلەرزەکەوە گەیشتن بە بریندارەکان قوورسە، ئەمەش وادەکات ژمارەی قووربانییەکان زیاتر ببن.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ش بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای هەرات ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەی هەژاند و حکومەتی ئەفغانستانیش ڕایگەیاندبوو کە بەهۆیەوە لانیکەم دوو هەزار و ٤٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.