بەرخۆدانی خەڵکی مەخموور لە ١٤یەمین ڕۆژیدایە
بەرخۆدانی پەنابەرانی مەخموور لە دژی تەلبەند و گەمارۆدانی کامپەکە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژە بەبێ وەستان بەردەوامە و هێزەکانی عێراقیش هێشتا کامپەکەیان جێنەھێشتووە.

مەخموور
لە ٢٠ی ئایارەوە سوپای عێراق هەوڵی هەڵکەندنی چاڵ و تەلبەند و دروستکردنی قولەی سەربازی لە دەوروبەری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" دەدات، لە سەرەتاوە تا ئێستا پەنابەرانی مەخموور لە بەرامبەر ئەو هەوڵە بەرگرییان کردووە.
خەڵکی کامپەکە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ و شەوە بەرگری دەکەن و ١٤ ڕۆژە سەربازە عێراقییەکان هەموو ڕۆژێک سوورن و هەوڵ دەدەن کامپەکە بە تەل دەورە بدەن.
خەڵکی کامپی پەنابەرانی مەخمووریش دوێنێ شەو تا بەیانی پاسەوانی چادرەکانی بەرخۆدانیان کردووە و تا ئێستا ئەو بەرخۆدانە بەردەوامە.