گوڵتان کشاناک: لە بنەڕەتدا پێویستمان بە ئاشتی و ئازادییە

گوڵتان کشاناک، هاوسەرۆکی پێشووی ئامەد شەوی ڕابردوو ئازادکراو لەبەردەم زیندان وتی: لە بنەڕەتدا ئێمە پێویستمان بە ئاشتی و ئازادییە، دەمانەوێت لە وڵاتێکدا بژین، کە ژن، گەل، باوەڕیی، ناسنامە و زمان تێیدا ئازاد بن.

ناوەندی هەواڵ

 

گوڵتان کشاناک، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد، کە لە زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە یەکی کۆجالی پیتی-F  زیندانی کرابوو، شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی بڕیاری دادگا لەسەر دۆزی کۆبانێ ئازاد کرا.

 

لەلایەن جەماوەرێکی زۆرەوە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشوازی لێکرا و لەبەردەم زیندان وتارێکی پێشکەش کردو وتی: بەداخەوە هەموو هاوڕێکانمان ئازاد نەکران، بۆیە هەموومان دڵشکاو و خەمبارین، لە زیندانەوە سڵاوی فیگەن هەبوو بۆ هەمووتان، لە بنەڕەتدا ئێمە پێویستمان بە ئاشتی و ئازادییە، دەمانەوێت لە وڵاتێکدا بژین، کە ژن، گەل، باوەڕیی، ناسنامە و زمان تێیدا ئازاد بن.