گوڵستان تارا لەسەر گۆڕەکەی بەبیرهێندرایەوە

ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا کە لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ لە سلێمانی شەهید کرا، لە سەر گۆڕەکەی بەبیرهێندرایەوە.

ئیلح

 

مەبیا-دێر، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا "MKG"، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە- فورات "DFG" و تەڤگەری ژنانی ئازاد "TJA" یادی ڕۆژنامەنووسان هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارایان کردەوە کە لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ لە شارۆچکەی سەیدسادیق سەر بە شاری سلێمانی شەهید کران.

 

بەبیرهێنانەوەکە لە بینای لقی سووتەمەنی ئیش بەڕێوەچوو. بنەماڵەی گوڵستان تارا و ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و خەڵکێکی زۆر ئامادەی یادەکە بوون. لە شوێنی یادەکە وێنەی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین دانرا.

 

یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکردو بەردەوام دروشمی " چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرانەوە. پاشان، سینەفزیۆنێک لەسەر ژیانی ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە نمایشکرا.

 

گونەش چەتینکایا لە مەبیا-دەرەوە وتی: نووسینی ڕاستییەکان تاوان نییە، ئێمە هەمیشە لەگەڵ چاپەمەنی ئازادداین کە ڕاستییەکان دەنووسێت، میراتی گولستان تارا و هێرۆ بەهادین دەبێتە ڕووناکییەک بۆ خەباتمان.

 

هەروەها ڕۆزا مێتینا، سەرۆکی مەکەگە ڕایگەیاند کە ئەوان هێز لە خەباتی ڕۆژنامەنووسانی شەهید کراو وەردەگرن و وتی: ئەوان کوژراون، چونکە لەسەر ڕێگای گوربێتێلییەکان بوون. ئێمەش شوێن پێی ئەوان دەگرین و بۆ ڕاستییەکان تێدەکۆشین.

 

فاتمە ئابلای لە تەژەئا هەروەها ئاماژەی بە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و کرێکارانی چەپەمەنی ئازادی بەبیرهێنایەوە.