گوڵستان کلچ کۆچیگیت: دەبێت کۆمیسیۆن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالاندا دیالۆگ بکات

گوڵستان کلچ کۆچیگیت، سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی ڕایگەیاند پێویستە کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دا دیالۆگ بکات و گوێ لە بۆچوونەکانی بگرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

گوڵستان کلچ کۆچیگیت،سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە پەرلەمان ڕۆژەڤەکانی هەڵسەنگاند و بەتایبەت سەرنجی خستەسەر کارەکانی 'کۆمیسیۆنی دیموکراستی، خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەوەیی' و ئاماژەی بەوەدا دەبێت کۆمیسیۆن لەگەڵ گرێکەرەوەی پرسە بنەڕەتییەکانی تورکیا، ڕێبەر ئاپۆ کۆببێتەوە و  گوێ لە بۆچوونەکانی بگرێت.

گوڵستان کلچ کۆچیگیت سەرنجی خستەسەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمیسیۆن و جەختی لەوەکردەوە گوێگرتن لە دایکانی شەممە و  دایکانی ئاشتی و  کۆمەڵە و دەزگاکانی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو و پێوستییەکی ئێستای پرۆسەکەیە  و کارێکی گرنگە.

 

"قسەکانی بەڕێز ئۆجالان گرێکەرەوەیە"

هەروەها لە قسەکانیدا کۆچیگیت ئاماژەی بەو قسە و بانگەشانە کرد کە لەدژی پرۆسەکە لەلایەن هەندێک کەس و لایەنەوە دەکرێن و وتی: بەم شێوەیە هەوڵدەدەن پەرە بە مشتومڕێک بدەن بۆ ونکردنی حەقیقەتی پرۆسەکە. ئەوەی تا ئێستا بۆ پرۆسەکە ئەنجام دراوە ساتەوەختی مێژووییە. لە تێپەڕاندنی پرسی کورددا ڕۆڵی بەڕێز ئۆجالان کلیلی چارەسەرییە و قسەکانی گرێکەرەوەیە. گەلانی تورکیا ئەمەیان بینی.

 

"کۆمیسیۆن دەبێت گوێ لە ڕوانگە و ئایدیاکانی بەڕێز ئۆجالان بگرێت"

سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کلچ کۆچیگیت ئەوەی دەستنیشان کرد، ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو دیدارەکاندا ئاماژەی بە ڕۆڵی پەرلەمان دەکات بۆ ڕەخساندنی زەمینەی سیاسی و یاسایی پرۆسەکە و  وتی: بەڵێ، دەبێت سیاسەت بە بەرپرسیارێتی هەستێت و پێویستییە یاساییەکانی پرۆسەکە دابین بکات و هەوڵەکانی لەم پێناوەدا بێت. بۆیە وەک چۆن ئەوەی کۆمیسیۆنەکە گوێ لە بەشەکانی کۆمەڵگە دەگرێت، گوێ لە قوربانیانی جەنگ دەگرێت، دەبێت گوێ لە ڕوانگە و بۆچوونەکانی بەڕیز ئۆجالانیش بگرێت کە لەم پرۆسەیەدا گرێکەرەوە و خاوەن بڕیارە. دەمانەوێت دەسنیشانی بکەین؛ زۆر گرنگە گوێ لە بۆچوونەکانی بگیرێت و دیالۆگی لەگەڵدا بکرێت.