گوندێكی باشووری كوردستان لەلایەن پەدەکە و سوپای تورکەوە تاڵان دەكرێت
لە دیمەنێكی گوندی دەرگەلی لە سنووری ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك دەردەکەوێت لەپاش چۆڵكردنی دانیشتووانی گوندەكە لەلایەن پەدەکە و دەوڵەتی تورکەوە لە ئێستاشدا گوندەکە لەلایەن سوپای تورکەوە تاڵان دەكرێت.

ناوەندی هەواڵ
بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆسەر خاکی باشوور بە هەزاران دانیشتووی گوندەكانی هەرێمی كوردستان ناچاربوون گوندەکانیان جێبهێڵن، گوندی دەرگەلێ یەکێکە لەو گوندانەی کە لە لایەن پەدەکە و دەوڵەتی تورکەوە دانیشتووانەكەی چۆڵکراون و لە ئێستاشدا گوندەكە تاڵان دەكەن.
ئاژانسی فوڕاتنیوز دیمەنێكی گوندی دەرگەلی لە سنووری ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك بڵاوكردەوە لەپاش چۆڵكردنی دانیشتووانی گوندەكە لەلایەن پەدەکە و دەوڵەتی تورکەوە لە ئێستاشدا گوندکە لەلایەن سوپای تورکەوە تاڵان دەكرێت.
ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەكی هەرێمییەوە بڵاویكردووەتەوە، هێرشێکی قورس لەسەر ماڵی گوندنشینەکانی دەرگەلێ هەیە و بە جۆرێك سوپای تورک بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردووەتە سەر ماڵی گوندنشینان.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكردووە، سوپای تورك و پەدەكە گوندەكەیان تاڵان کردووە و پێویستییەکانی گوندنشینەكانیان دزییوە و ئەمەش زۆر بەڕوونی لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت.
هەروەها دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی پەدەکەوە داوایان لێدەكات گوندەکانیان چۆڵبکەن، بۆیە پەدەکەش لەم تاڵانییە بەرپرسیارە.