٣ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیەی ئێران بۆ سەر فڕۆکەیەک کردی

لە سێهەمین ساڵڕۆژی تەقاندنی مووشەکێکی سوپای پاسداران بۆ سەر فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر کۆمەڵەی بنەماڵەکانی فڕینی ٧٥٢ ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: ١٧٦ کەسی بێتاوان و منداڵی لەدایک نەبووی کۆمەڵکوژ کرد.

ناوەندی هەواڵ\

 کۆمەڵەی بنەماڵەکانی قوربانیانی فڕینی ٧٥٢ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە سوپای پاسداران بە تەقاندنی دوو مووشەک ١٧٦ کەسی بێتاوان و منداڵی لەدایک نەبووی کۆمەڵکوژ کرد، ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ڕژێمی ئێران کە لە ژێر چاودێری ڕاستەوخۆی ڕێبەری ئەم حکومەتەدا کاردەکات، ئاسمانەکانی ئێرانی کردبووەوە بۆ ئەوەی ئەگەری بەرپەرچدانەوەی سوپای ئەمریکا بە دروستکردنی قەڵغانێکی مرۆیی کەم بکاتەوە و ئەگەر شەڕەکە پەرەبستێنێت، ئەوا خۆی لە دۆخە سەختەکە  ڕزگاری دەکات بە قوربانیکردنی فڕۆکەکان."

 

"پێش تەقەکردنەکە، ئامێرێکی بەرگری لە نزیک فڕۆکەخانە بەکارهێنرا بۆ تەقەکردن لە فڕۆکەکە، دوای چەند کاتژمێرێک لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، لە کاتێکدا دەیانزانی چییان کردووە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە تەلەفزیۆنە فەرمییەکانیان باسی فەتحەکانیان لە بنکە ئەمریکییەکان دەکرد و هیچ باسێک لەم تاوانە نەکرا و دەستبەجێ بولدۆزەرەکانی سوپای پاسداران ڕەوانە کران بۆ شوێنی تاوانەکە."

 

"هەموو کەلوپەلەکانی سەرنشینەکانیان دزیوە و بە بولدۆزەر بەسەر تەرمی سەرنشینەکان و پارچەی فڕۆکەکاندا هاتبوون دەستکاری هەموو ئەو مۆبایلانەیان کردووە یان لەناویان بردووە کە دۆزراونەتەوە، لە کاتێکدا لە هەمان کاتدا ئەوان و هاوکارەکانیان بە پشتبەستن بە ساختەییەکانی کەموکوڕتی تەکنیکی فڕۆکەکە درۆیان لەگەڵ هەموو جیهان کردووە."

 

کۆمەڵەی بنەماڵەی قوربانییەکان لە پێوەندی لەگەڵ چالاکیی ڕژێمی ئێڕان لە ڕادەست کردنی تەرمی کوژراوان نووسیویەتی: "١٧٧ پاکەتی تەرپۆلین لە تابووتەکانی مۆرکراوی ئاڵای کۆماری ئیسلامی وەک تەرمی سەرنشینەکان ئەو کەسانە ڕادەستی بنەماڵەکانیان کران، دواتر دەرکەوت کە شیکاری DNA بە دروستی لەسەریان کراوە و ئەوە ڕووی نەداوە."

 

لە درێژەی بەیاننامەکەدا سەبارەت بە گەیاندنی دۆسیەکە بۆ دادگای نێودەوڵەتی، هاتووە "کۆمەڵەکە تا ئەمڕۆ هەڵمەتێکی درێژخایەن و ماندووانەی ئەنجامداوە، بەجۆرێک کە دواجار ئەو چوار حکومەتە کاریگەرە، ئەوانیش ئۆکرانیا، کەنەدا، بەریتانیا و سوید، لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بڕیار دەدەن ڕێگەی یاسایی گەیاندنی ڕژێمی ئێران بۆ دادگای نێودەوڵەتیی داد دەستپێبکەن، بۆ ئەنجامدانی تاوانێکی بە ئەنقەست و لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی تاوانکاری هەر تاوانبارێک کە ڕۆڵی هەبووە لە ئەنجامدانی ئەم تاوانەدا."