گۆڤاری "آفاق المرأة" ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی ژنان وەک کلیلی گۆڕانی ڕاستەقینە پێشکەش دەکات

گۆڤاری "آفاق المرأة" ژمارەی ١٤هەمی خۆی بەناونیشانی "ژن و ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی" بڵاوکردەوە، پەیامێکی بەهێزی گەیاندووە کە داوای دووبارە داڕشتنەوەی ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی دەکات لە ڕوانگەیەکی ژنانەوە کە پێگەی ژن لە کۆمەڵگەدا بەرز دەکاتەوە.

قامیشلۆ

 

گۆڤارەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە گۆڕانی ڕاستەقینە چاوەڕێی مۆڵەت ناکات، بەڵکو لەو کاتەوە دەست پێدەکات کە ژنان بڕیار دەدەن چارەنووسی خۆیان بنووسن، ئەو بنەمایانە دادەمەزرێنن کە ژیانی خۆیان بەڕێوەدەبەن، لەبەر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییە سیاسییە خێرایانەی لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن، پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ دووبارە کێشانەوەی پەیوەندی نێوان تاک و کۆمەڵگە، بە دانانی پرسی ژنان لە ناوەندی سەرنجدا.

 

ڕۆژت ١٣ی تەمموز، ژمارەی ١٤هەمی گۆڤاری "آفاق المرأة" بە ناوی "ژن و ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی" بڵاوکرایەوە، دیدگایەکی نوێ دەخاتە ڕوو کە ڕەنگدانەوەی خواستەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە بەرەو بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی دادپەروەر و گشتگیر.

 

لەم ژمارەیەدا باس لە تەوەری ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی بۆ ژنان دەکرێت، هەنگاوێکی گرنگە بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی پەیوەندی نێوان تاک و کۆمەڵگە لە ڕوانگەیەکی ژنەوە کە مافەکانی ژنان مسۆگەر دەکات، لە پەراوێزخستن و جیاکاری دەیانپارێزێت، پرسەکە هەڵگری پەیامی هیوا و هێزە بۆ هەر ژنێک کە پێی وایە گۆڕانی ڕاستەقینە لە خۆیەوە دەست پێدەکات، خەباتی ئەو ڕێگای ئازادی و دادپەروەری تەواوەتییە.

 

گۆڤارەکە ئاماژە بەوە دەکات کە تیۆرییە نەریتەییەکانی ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی، کە لە ڕوانگەی پیاوانەوە داڕێژراون، ژنانیان لە پێگەی بڕیاردان پەراوێزخستووە، ئەمەش بووەتە هۆی بەردەوامبوونی هەڵاواردن و توندوتیژی بە شێوەی جۆراوجۆر، لێرەوە پرسەکە جەخت لەسەر پێویستی داڕشتنی ڕێکەوتنێکی کۆمەڵایەتی نوێ لە ڕوانگەیەکی ژنەوە دەکاتەوە کە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی هەمەلایەنە مسۆگەر بکات کە بەهای مرۆڤایەتی بەرز بکاتەوە بەبێ گوێدانە ڕەگەز.

 

گۆڤاری "آفاق المرأة" هەروەها تیشک دەخاتەسەر ئەو ئەزموونەی کە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ساڵی ٢٠٢٣دا پێشەنگایەتی کردبوو، کە ڕێکەوتنێکی کۆمەڵایەتییان داڕشت کە هیوا بۆ دەستوورێکی کۆدەنگی بەهێزتر دەکات، سووریایەکی دیموکراتی و فرەیی و مەدەنی دامەزرێنێت کە لامەرکەزی لە باوەش بگرێت و مافی هەموو پێکهاتەکان بە تایبەت مافەکانی ژنان مسۆگەر بکات، پرسەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕێکەوتنە کۆمەڵایەتییە نوێیەکە تەنیا بە داواکردنی مافەکانی ژنان سنووردار نابێت، بەڵکو چەمکەکانی دادپەروەری و ئازادی و دیموکراتی لە ڕوانگەیەکەوە پێناسە دەکاتەوە کە دادپەروەری بەرامبەر بە ژنان بکات، دان بە مێژووی خەبات و ئەزموونەکانیاندا بنێت، بەمەش کۆمەڵگەیەکی هاوسەنگتر و دادپەروەرتر دادەمەزرێنێت.

 

گۆڤارەکە داوا لە ژنان دەکات خەباتی خۆیان چڕتر بکەنەوە و بە شێوەیەکی ڕێکخراو کاربکەن بۆ ئەوەی ژنان بکەنە هێزێکی کاریگەر لە سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئایندە لەسەر خەیاڵبازی بونیاد نەنراوە، بەڵکو لەسەر کاری هۆشیارانە و بەکۆمەڵی ژنان بونیاد نراوە،ئەم چاپە هیواخوازە بگاتە هەموو ژنێک کە باوەڕی بە گۆڕانکاری هەیە، دان بەوەدا بنێت کە سەردەمی پەراوێزخستن کۆتایی هاتووە و دەنگ و خۆڕاگرییەکەی سەرەتای ڕێگای ئازادی ڕاستەقینەیە.