سزادانی ڕەها ئەجودانی بە زیندان و قەدەغەی هاتووچۆ

ڕەها ئەجودانی لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە بە چەند ساڵ زیندان و قەدەغەی چوونە دەرەوە لە ئێران، سزا درا.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی ئەو هەواڵە بڵاوکراوە، ڕەها ئەجودانی، چالاکوانی مەدەنی، بە کۆی گشتی ٣ ساڵ زیندانی و قەدەغەی دەرچوون لە ئێران لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە سزا درا.

 

بەگوێرەی ئەو بڕیارە، ڕەها ئەجودانی بە بیانووی "چالاکی دژ بە سیستم"، "بانگهێشتکردنی خەڵک بۆ کوشتنی یەکتر بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی" و "سووکایەتیکردن بە شتە پیرۆزەکان" بە ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندان سزا دراوە، هەروەها لەم دادگایە سزای ٦ مانگ قەدەغەی هاتووچۆی بەسەردا سەپێنراوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تاران بە هۆی "دۆخی هەستیاری تۆمەتبار" سزای زیندانەکەی بۆ سەرپێچی کەم کردووەتەوە.

 

ڕەها ئەجودانی ساڵی ڕابردوودا، کاتێک هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵەکەیان، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی خۆیدا گرت، لەناویاندا مۆبایلەکەی، دەستگیر کرا و دوای مانگێک بە کەفالەتی ٢ ملیار تمەن ئازاد کرا.