گروپی ئاسۆی نوێ: زیندانیانی بادینان بە تەنیا بەجێناهێڵینەوە
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا گروپی ئاسۆی نوێ ڕایگەیاند، سزای سەر چالاکوانانی بادینان سزایەکی سیاسیە وهیچ پەیوەندییەکی بەو تۆمەتانەوە نییە کە دەسەڵات بۆی بڕیونەتەوە، پشتگیری خۆشیان بۆ بێرڤان ئەیوبی چالاکوان دەربڕی.
سلێمانی
نێوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەردەم دادگای سلێمانی، گروپی ئاسۆی نوێ بەیاننامەیەکیان لەلایەن هێمن مامەند ئەندامی گروپەکە خوێندەوە، تێیدا وێڕای دووپاتکردنەوەی پاڵپشتی خۆیان سزادراوانی بادینان دەربڕی، داواشیان لە هاوڵاتیان کرد دەنگی خۆیان لە ئاستی ستەم بەرزبکەنەوە.
لە بەیاننامەکەدا ڕایانگەیاند "ئەو چالاکوانانە ڕۆڵەی هەر دڵسۆز و خەمخۆری مافە ڕەواکانی گەلەکەمانن و سزاکردنیان دەچێتە خانەی ئەو پەڕی بی ئەخلاقی و ستمەی ئەم دەسەڵاتە حکومڕانە".
هاوکات ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لە کاتێکدا ساڵوەگەڕی زیندانیانی بادینانە، بەڵام بڕیاربوو هەر ئەمڕۆ "بێریڤان ئەیوب"چالاکوان دادگای بکرێت بەڵام دواخرا، داوای ئازادکردنی ئەو ژنە چالاکوانەشیان دەکرد.
لە کۆتایشدا داوایاکرد، "هەموو پێکەوە دەنگی خۆمان بەرامبەر نادادی و زوڵم و ستەم بەرزبکەینەوە تا گەیشتن بە ماف و ئازادییەکانمان".
ت.پ