گروپێکی سێ کەسی دەستگیرکران، بازرگانییان بە منداڵەوە دەکرد
لە شاری بەغدا گروپێکی سێ کەسی دەستگیرکران کە کڕین و فرۆشتنیان بە منداڵەوە دەکرد.

ناوەندی هەواڵ
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ڕێگەی هەواڵگرییەوە توانیویانە سێ کەس دەستگیر بکەن کە گروپێک بوون و بازرگانییان بە منداڵانەوە کردووە.
ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوچەی کەڕادە لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەچووە و گروپەکە، کە لە دوو پیاو و ژنێک پێکهاتوون، لە کاتی مامەڵە کردندا لەگەڵ کەسێکی خەڵکی نەینەوا و بازرگانیکردن بە منداڵەوە دەستگیرکراون.
فەرماندەییەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە گروپەکە دوای دەستگیرکردنیان گواستراونەتەوە بۆ زیندان و ڕێکاری یاسایی گیراوەتە بەر.
ت.پ