"گەنجان بەهۆی میدیای دیجیتاڵەوە خۆیان لە ژیان دوور دەخەنەوە"

گەنجانی شاری قامیشلۆ ڕایانگەیاند، کە زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی میدیای دیجیتاڵ دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە کۆمەڵگە و خێزان و پێویستە گەنجان بە هۆشیاری و بۆ بەرژەوەندی کەسانی دیکە میدیای دیجیتاڵ بەکاربهێنن.

نەغم چاچان

 

قامیشلۆ – میدیای دیجیتاڵی بووەتە بەشێکی گرنگی ژیانی گەنجان و دەکرێت بڵێین کاریگەری لەسەر تەواوی ژیانی گەنجان هەیە، دەرفەتی فێربوون و پەیوەندیکردن دەڕەخسێنێت، بەڵام کاریگەری نەرێنیشی هەیە، بۆیە بەکارهێنانی دروستی بۆ پاراستنی نەوە نوێیەکان و بونیادنانی داهاتوو گرنگە، پێویستە گەنجان ئاگاداری بەکارهێنانی میدیای دیجیتاڵی بن و نەکەونە ژێر کاریگەرییە نەرێنییەکانی.

 

گەنجانی شاری قامیشلۆ سەبارەت بە کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی میدیای دیجیتاڵ لەسەر گەنجان بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.

 

"هەموو کەسێک پێویستە بە شێوەیەکی ژیرانە میدیای دیجیتاڵی بەکاربهێنێت"

خەیریە عومەری سەرەتای وتارەکەی بە باسکردنی لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی میدیای دیجیتاڵ لەسەر گەنجان دەستپێکرد، وتی: میدیای دیجیتاڵ زۆر لایەنی ئەرێنی هەیە، بەڵام کێشە گەورەکە ئەوەیە کە چۆن بە شێوەیەکی ئەرێنی بەکاریبهێنێت، کەسێک کە میدیای دیجیتاڵ بۆ شتی باش، بۆ زانیاری، و بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ خێزانەکەی کەڵک وەربگرێت، کاریگەری ئەرێنی لەسەریان دەبێت، بەڵام ئەوانەی بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاریدەهێنن و بۆ شتی بێ کەڵک بەتایبەتی منداڵانی قوتابخانە، کاریگەری نەرێنی لەسەریان دەبێت، ئاواتی من ئەوەیە کە هەمووان بزانن چۆن بەکاری بهێنن بۆ شتی سودبەخش.

 

"ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت گەنجان پێویستە بگەڕێنەوە بۆ خوێندنەوەی پەرتوک"

هێڤی ئەحمەد، ئەندامی گەنجانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە"، باسی لە کاریگەرییەکانی میدیای دیجیتاڵ لەسەر گەنجان کرد، وتی: گەنجان لەم ساڵانەی دواییدا کاتێکی زۆریان بەسەر میدیای دیجیتاڵدا بەسەر دەبەن، تەنانەت خۆیان لە کۆمەڵگە و خێزان دوور دەخەنەوە و سەرقاڵی شتی بێ کەڵکن، ڕێبەر ئاپۆ بە بیرو فەلسەفەی خۆی سەرنجێکی زۆری بۆ ژنان و گەنجان ڕاکێشا، بەڵام باندەکان دەیانەوێت میدیای دیجیتاڵ بەکاربهێنن بۆ پێچەوانەکردنەوەی ئەو بیرکردنەوە و فەلسەفەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان و گەنجان پێشکەشی کرد و زیاتر بە دیجیتاڵ میدیا بکەن، لەم دواییانەدا، چەندین ئەپڵیکەیشن بۆ دیجیتاڵ میدیا هەبووە، یەک ئەپڵیکەیشن وەرگیرا کە هەرچیت بوێت دەیوت، کە ئەمەش بەو واتایەیە کە ئیتر کەس ناتوانێت بیرۆکەکانی خۆی بەکاربهێنێت، ڕێبەر ئاپۆ وتی: بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی کۆمەڵایەتی و یەکسان بونیاد بنرێت، پێویستە گەنجان بگەڕێنەوە سەر خوێندنەوەی پەرتوک و هەمووان لە دانیشتنەکاندا قسە لەگەڵ یەکتر بکەن.

 

"میدیای دیجیتاڵی دەبێتە هۆی ئەوەی اوڵاتیان بیرکردنەوە و قسەکردن بوەستێنن"

مونتەها ئینزی، ئەندامی شارەوانی قامیشلۆ ڕایگەیاند، زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی میدیای دیجیتاڵ دەبێتە هۆی کەمی ڕۆشنبیری، وتی: میدیای دیجیتاڵی دەرفەتێکی نوێ دەدات بە گەنجان بۆ ئەوەی خێراتر فێربن، بۆ پەیوەندی خێرا، ڕێگایەکە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان زیاتر فێربن لە بوارە جیاوازەکاندا، بەڵام لایەنی نەرێنی میدیای دیجیتاڵ بریتییە لە زیادەڕەوی لە بەکارهێنان، ئێمە لە هەموو شتێکدا ڕوو لە میدیای دیجیتاڵ دەکەین، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هاوڵاتیان واز لە دەربڕینی بیرکردنەوەکانیان بهێنن و تەندروستییان بخاتە مەترسییەوە، پێویستە لە ماوەی دیاریکراودا میدیای دیجیتاڵی بەکاربهێنین، چونکە زیادەڕۆی لە بەکارهێنانی میدیای دیجیتاڵ، دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە کۆمەڵگە و خێزان،  گەنجان پێویستە بگەڕێنەوە سەر خوێندنەوەی پەرتوک بۆ ئەوەی بیرکردنەوەکانیان زیاتر گەشە بکەن، هەروەها میدیای دیجیتاڵی تەنها بۆ پێویستییەکی پێویست بەکاربهێنرێت.