کەژەکە: هێڵی زیلانمان دەبێتە بنەمای سیستمی ئازادی ژنان
لە یادی ئەو تێکۆشەرانەی لە مانگی حوزەیراندا گیانیان بەختکرد، کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند: داوا لە هەموو ژنان دەکەین کە لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا لە بەرخۆدانداندا بن و لە ژیانی زیلان تێبگەن، خەبات بۆ ئازادی بکەن و ئاڵای زیلان تا سەرکەوتن هەڵبگرن.
ناوەندی هەواڵ
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە لە ٢٨ەمین ساڵیادی چالاکییە گیانبازییەکەی زەیناب کناجی، ناسراو بە زیلان، هەموو ئازادیخوازانی بەبیرهێنایەوە کە لە مانگی حوزەیراندا گیانیان بەختکرد، کەژەکە ڕایگەیاند، "مانگی حوزەیران، بە چالاکی گیانفیدایی زیلان، کە لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦دا لە دەرسیم ئەنجامیدا، لە مێژووی خەباتدا واتایەکی نوێی وەرگرتووە و وەک "مانگی فیداکاران" جێگەی خۆی گرتووە".
کوردیناسیۆنی کەژەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: مانگی حوزەیران مانگی شەهیدانە تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادیی ئەمڕۆش سەرەتا لە زاپ و مەتینا و ئاڤاشین لە هەموو ناوچەیەکی بەرخۆدان کە هێزەکانی یەژا ستار و هەپەگەمان لێیە بەردەوامە، هەروەها چالاکییەکانی هەڤاڵان ڕووکەن و سارا، ڕۆژهات و ئەرداڵ، ڕەوشی مۆدێرنی ئەم هێڵەیە.
کەژەکە وتیشی: ئێمە دەزانین، تێکۆشانمان هەر ڕۆژ زیاتر لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە، هێڵی زیلانمان لە هەموو سەردەمێکدا گەشە دەکات و مێژوو بنیات دەنێتەوە و پێشەنگەکانی دەخوڵقێنێ، بەمەش دەبێتە بنیاتنەر و زامنی سیستەمی ئازادیی ژنانی دیموکراتیک.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کراوە، ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام بە پێشخستنی تێکۆشان درێژە بە دڵسۆزی خۆی بۆ شەهیدان داوە و وەڵامی داوەتەوە، ئەم دڵسۆزی و ڕێبازە کە شەهیدان بیر لە ڕابردوو نەکەنەوە، لە تایبەتمەندی ڕێبەر ئاپۆدایە و وەفاداری بە شەهیدان وەفایە بۆ ڕێبەر ئاپۆ.
هاوکات وتیشی: وەفاداری بۆ شەهیدان، هەڵوەشانەوەی دیوارەکانی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالییە، بەرفراوانکردنی چالاکییەکان بۆ ڕێبەرایەتی ئازاد و وڵاتێکی ئازادە، ئەرکی ئێمە وەک ژنان ئەوەیە هێندەی یادکردنەوەی شەهیدان لێیان تێبگەین و خاوەندارییان لێبکەین.
هەروەها کەژەکە بانگەوازی دەکات لە ١٧ی حوزەیران تا ٣٠ی حوزەیران، لە کەسایەتی شەهیدان و ڕێبەرایەتی بەباشی تێبگەن، بەخوێندنەوە، گفتوگۆکردن، چالاکییەکان و بەرز ڕاگرتنی بەهاکانی هەڤاڵ زیلان بگەیەننە بەرزترین ئاست؛ بەم شێوەیە دەتوانین لە میراتی شەهیدانمان خاوەنداری بکەین.
هەروەها بانگەوازیش دەکات، با لە چالاکییانەدا نامەی شەهیدانی پێشەنگ بخوێنینەوە، لە ژیان و تایبەتمەندییەکانی کەسایەتییان، لە هێڵی تێکۆشانیان تێبگەین، با بەهاکانی شەهیدان بە زیندووترین و مانادارترین شێوە نیشان بدەین، با ئەم ڕۆژانە بکەینە ڕۆژانی دۆزینەوەی شێوازی ژیان بە ڕەنگی زیلانەکان و سەماکان.
لەبەشێکی دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا کەژەکە جەختیکردەوە، ژیانێکی ئازاد ژیانێکی مانادارە و ژیان دوور لە پێداگری لە ئازادیی بێ مانایە، ئەوکات بۆ خاوەنداری لەو چالاکییەکانەی مانا بە ژیانمان دەبەخشن تێکۆشان دەکەین، پێداگرییەکانمان بۆ ژیان پەرە پێ بدەین، ژیان جوان بکەین، لە پێناویدا تێبکۆشین و سەرکەوین.
لە کۆتاییدا کەژەکە دەشڵێت: ئێمە وەک کەژەکە لە هەموو بوارەکانی ژیان و بەرخۆداندا بانگەوازی لە ژنان دەکەین؛ لە ماڵ، شەقام، قوتابخانە و کارگە، شاخ و سەنگەر، لە شار و چالاکییەکان بۆ تێگەیشتن لە ژیان بە ڕەنگی زیلان و گەشەپێدانی تێکۆشان بۆ ئازادیی، داوا لە ژنانی گەنج دەکەین هاوشێوەی زیلان ئاڵای ژیان بەرز بکەنەوە.