گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرەو مەیدانەکانی نەورۆز دەڕۆن

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەو کەسانەی کە لە شەوی ڕابردووەوە بە ئاگری نەورۆزەوە شەقامەکان ڕووناک دەکەنەوە، لە بەیانی ئەمڕۆوە بەرەو ناوچەکانی نەورۆز دەڕۆن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ بەهەزاران کەس بۆ پیرۆزکردنی نەورۆ کە لە 11 ناوەند لەباکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەڕیوەدەچێت دەڕۆنە مەیدانەکان.

 

لە حەسەکە، قامیشلو، دێرک و گرکێ لەگێ و تربەسپی و عامودا و دربەسێ، ڕەققە، کۆبانێ و شەهبا و حەلەب بە دروشمی "ئێمە ڕێبەر ئاپۆ بە ڕۆحی نەورۆز ئازاد دەکەین، داگیرکاری تێکدەشکێنین" ئەمڕۆ بە پەرۆشییەکی زۆرەوە نەورۆز پیرۆز دەکرێت، خەڵک لە شەوی ڕابردووەوە بە ئاگری نەورۆزەوە شەقامەکانیان ڕووناک کردەوەو لە بەیانییەوە، ئەو ناوچانەی کە ئاهەنگەکەیان تێدا بەڕێوەدەچێت، پڕکردووە.

 

لە حەسەکە و کۆبانێ و تیربەسپی شەهبا و قامیشلۆ لە هەموو ئەو ناوەندانەی کە ئاهەنگیان تیدا بەڕێوەدەچێت، کوردستانیان و عەرەب و سوریان کە لە بەیانییەوە جلی نەتەوەیی خۆیان لەبەرکردووە بە دروشمەوە دەچنە مەیدانەکان.