ژنان پێکەوە بەهێزن: ئێمە سیاسەتی قەیوم قبوڵ ناکەین

ژنان پێکەوە بەهێزن، کاردانەوەیان دژی ڕێگری پۆلیس لە چالاکی "ئێمە بە هەڵپەڕکێی وان، لە ئەستەنبوڵەوە بەشداری دەکەین" نیشاندا و ڕایانگەیاند، "سیاسەتی قەیوم قبوڵ ناکەین"

ناوەندی هەواڵ

 

بڕیاربوو ژنان لەسەر بانگەوازی ژنان پێکەوە بەهێزن و بە دروشمی "ئێمە بە هەڵپەڕکێی وان، لە ئەستەنبوڵەوە بەشداری دەکەین" لە بەردەم بینای ئۆپێرا سورێیە لە ئەستەنبوڵ کۆببنەوە، بەڵام پۆلیس ڕێگری کرد و چەند ژنێکیان دەستگیر کرد.

 

دەستەی ژنان پێکەوە بەهێزن، کاردانەوەی بەرامبەر دەستێوەردانی پۆلیس نیشاندا و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایانگەیاند، "ئێمە سیاسەتی قەیوم قبوڵ ناکەین. لە ئەستەنبوڵەوە تا وان، بەرخۆدانی ئێمەیە، شەقامەکان هی ئێمەیە، ئەم وڵاتە هی ئێمەیە و ئێمە مافەکانمان دەپارێزین، ئەوانەی دەستبەسەر کراون دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێن".

 

٥٤ ژن دوای خزمەتگوزاری ئەمنی ئازاد کران
ئەو ژنانەی دوێنێ بە بانگەوازی ژنان پێکەوە بەهێزن بۆ ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی سەرکەوتنی بەرخۆدان لە دژی ساختەکارییەکانی هەڵبژاردن لە شاری وان، لە بەردەم بینای ئۆپێرا سورێیە لە کادیکۆی ئەستەنبوڵ کۆبوونەوە، لێیان درا و دەستبەسەر کران، هەر دوێنێ ٥٤ ژن کە دەستبەسەر کرابوون، دوای خزمەتگوزاری ئەمنی ئازاد کران.