سوریا بووەتە یەکێک لە وڵاتە گەندەڵەکانی جیهان

بەهۆی نەبوونی ئاو و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، ژنانی سوەیدا لەبەردەم کۆمپانیای ئاو کۆبوونەوە و داوای نەهێشتنی گەندەڵی و بەدەستهێنانی مافی خۆیان کرد

روشيل جونيور

 

سوەیدا- ژنانی کەم دەرامەت لە خۆپیشاندانەکەی بەردەم دامەزراوەی ئاوی شاری سوەیدا دووپاتی دەکەنەوە، گەندەڵی کاریگەری لەسەر دامەزراوەی ئاو هەبووە، بەو پێیەی بەدەست کەمی ئاوەوە دەناڵێنن، ناچارن بیکڕن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گەندەڵی، دەریدەخات حکومەتی دیمەشق بە ئاویش شەڕیان لەگەڵ دەکات لە کاتێکدا سەرەتایترین مافی ئەوانە.

 

لە پاش ١٢ ساڵ لە بوونی شەڕ لە سوریادا، لە ئێستادا سوریا بووە بە یەکێک لە وڵاتە یەکەمەکانی جیهان لە گەندەڵیدا، گەندەڵی لە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانیشدا ڕەنگی داوەتەوە، هەبوونی ئاو مافی تاکە بەڵام ئەو مافەیان پێشێلکردووە بە نەبوونی ئاو شەڕ لەگەڵ هاوڵاتیان دەکات، تەنانەت هەڵکەندنی بیریشیان قەدەغەکردووە.

 

بوشرا ناسر لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەکرد، نەبوونی ئاو و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان وایلێکردین ناڕەزایەتی دەرببڕین، وتی: بەرپرسانی کۆمپانیاکە پێمان دەڵێن بیرەکان شکاون، بەڵام ئەمانە هەمووی بیانوون کە بەهۆی گەندەڵیەوە دروست بوون، ئێمە چیتر ناتوانین ئاو بکڕین چونکە دۆخی ئابووریشمان لەوپەڕی خراپیدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسان توانای چارەسەکردنی کێشەی ئاویان هەیە، ئەوەی زەرەرمەندە تەنها هاوڵاتیانن، بۆیە بە گرنگی زانی هاوڵاتیان بەردەوامبن لە دەربڕینی ناڕەزایەتی تا کێشەکانیان چارەسەر دەکەن.

 

 

خۆپیشاندەران بە شەقامەکانی سوەیدا دەسوڕانەوە و داوای مافەکانیان دەکرد، ڕوقەیە محمد دەڵێت: پازدە ڕۆژە چاوەڕێی ئاو بووین، کاتێکیش دێتەوە زۆر کەمە یان تەنها بۆ ماوەی کاتژمێرێک هەیە، ئەوەش بەس نییە بۆ ئێمە، ناتوانین ئاو بکڕین، چونکە نە ماڵمان هەیە، نە خانوو تەنانەت ناتوانم کرێی خانوەکەشم بدەم.

 

 

مونیرە وەلی، ئاماژەی بەوەکرد، بۆیە دەستیان کردووە بە خۆپیشاندان چونکە ماوەی چەند ڕۆژێکە بێ ئاون، وتیشی: ڕۆژانە پێویستمان بە ئاوە، بەهۆی نەبوونییەوە ناڕەزایەتی دەردەبڕین، نەبوونی ئاو لە بەرژەوەندی بەرپرساندایە، ئەوان بە ئاو شەڕمان لەگەڵ دەکەن، چونکە ئێمە خۆپیشاندانمان دژی دەسەڵاتی گەندەڵ ئەنجامدا، هەروەها باسی لەوەکرد، گەندەڵی لە هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بڵاوبووەتەوە، وەک کۆمپانیای کارەبا و سووتەمەنیش.