ژنێک کوژرا و لاشەکەی فڕێدراوە

لە ڕۆژهەڵاتی قاهیرەی پایتەختی میسر ژنێک دەکوژرێت و لاشەکەی فڕێدەدرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

کارگوزارێک لە یەکێک لە زبڵدانەکاندا پارچەی مرۆڤی دۆزیەوە دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە هی ژنێکە، دوای پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتەکان لەلایەن پۆلیسەوە، ناسنامەی ئەو ژنەیان دەستنیشان کرد.

 

لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە ژنەکە ماوەیەک بێسەروشوێن بووە، براکەشی ئاماژەی بەوەکردووە کە هیچ هیوایەکی نەمابوو بۆ دۆزینەوەی خوشکەکەی.

 

ئەنجامدەری تاوانەکە دوای لێدانەوە ڤیدیۆ تۆمارکراوەکانی کامێرای چاودێری دەرکەوتووە کە دراوسێی قوربانییەکە بووە، دوای لێکۆڵینەوەکان، دانی بەوەداناوە کە ناکۆکی لە نێوانیاندا هەبووە، چونکە دوای جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی ڕازی نەبووە شوقەکەی پێ بفرۆشێت بەڵام تۆمەتبارەکە هەوڵی داوە لێی دەربهێنێت و بە هەر نرخێک بێت بیکڕێت.

 

مانگێک لەمەوبەر تاوانەکەی ئەنجامداوە و هەوڵیداوە ڕزگاری بێت لەو لاشەیە بۆ ئەم مەبەستەش ئەندامەکانی جەستەی پارچە پارچە کردووە، بەو پێیەی باقی ئەندامەکانی جەستەی لەناو سەلاجەکەیدا دۆزرایەوە دانی بەوەداناوە کە ژنەکەی بانگهێشت کردووە بۆ ماڵەکەی بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی نێوانیان، بەڵام بە چەقۆ لێیداوە و کوشتوویەتی.

 

دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، تاوانبارەکە ڕەوانەی دادگای تاوانەکان کرا.