ڕوفاتی ١٧٢ ئەنفالکراو کە زۆرینەی ژن و منداڵانی گەرمیانن ڕادەستی هەرێم کران
به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری به‌غدا مه‌ڕاسیمێك بۆ ڕاده‌ستكردنی ڕوفاتی ١٧٢ هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، بڕیارە له مه‌راسیمێكدا لە هەرێمی کوردستان به خاك بسپێردرێن.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ عێراق ڕوفاتی ١٧٢ ئهنفالكراوى ڕادەستی هه‌رێمی كوردستان کردەوە و بڕیارە لە مەراسیمێکى تایبەتدا بگەڕێندرێنەوە هه‌رێمی كوردستان.
زیاتر له چوار ساڵ و ٦ مانگه ئه‌و ١٧٢ ڕوفاته له په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری به‌غدان و دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی DNAیان بۆ كراوه و ناسراونهتەوه، ڕاده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌یان کرانەوە.
ئەو ١٧٢ ڕوفاتە لە بیابانەکانى سەماوە دەرهێندرانەوە، کە ٧٠ ڕوفاتیان منداڵن و نزیکەى ١٠٠ ڕوفاتیشیان ژنن و سەرجەمیشیان خەڵکى گەرمیانن و زۆرینەشیان دانیشتووانى شارەدێى کوڵەجۆ بوون.