شانۆگه‌ری "به‌ڵێ ژن بون سه‌خته" گەنجێک دەکاتە خاوەن خاڵاتی باشترین ئەکتەر
چاوان خه‌لیل به شانۆگه‌ری "به‌ڵێ ژن بوون سه‌خته" خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچی وه‌رگرت

ناوەندی هەواڵ
شەشەمین فێستیڤاڵی شانۆی شەقام لە بەغدا بەڕێوەچوو، یەکێک لە شانۆگەرییە بەشداربووەکانی شانۆگەری "به‌ڵێ ژن بوون سه‌خته" بوو لە ڕۆڵگێڕانی چاوان خەلیل و ئامادەکردنی گروپی هونەری لەرێ.
بەهێزی و لێهاتووی چاوان لە ڕۆڵ بینین‌دا، توانی سەرکەوتن بە دەستبهێنێت و ببێتە خاوەن خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچی فێستیڤاڵەکەدا، چاوان له لێدوانێكیدا وتی: چەنێک دڵخۆشم خەم و ژانی ژنانم بە شانۆیەک لە شاری بەغدا لە شەشەمین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی نیشاندا، هەر ئەو خەم و ژانانە کردمی بە خاوەن باشترین ئەکتەری کچ، بە پێشکەشکردنی شانۆگه‌ری "بەڵێ ژن بوون سەختە".