ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: زیاتر لە ٦٠%ی نەخۆشخانەکانی غەززە خزمەتگوزارییان نەماوە
ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامی هەیەو ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: ٦٠%ی نەخۆشخانەکانی غەززە خزمەتگوزارییان نەماو

ناوەندی هەواڵ
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند زیاتر لە ٦٠%ی نەخۆشخانەکانی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە لە خزمەتگوزاری وەستاون.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بڵاوکراوەکەیدا ئەوەشیخستەڕوو، نەمانی سەرچاوەی سووتەمەنی و زیان و هێرشەکان مەترسیدارە، ڕێکخراوەکە کە داوای ئاگربەستێکی دەستبەجێی کرد ڕایگەیاند، لە کۆی ٣٦ نەخۆشخانە ١٤ نەخۆشخانە لەئێستادا کاردەکەن ئەویش تەنها نەشتەرگەری مەترسیدار ئەنجام دەدرێت.