پێشانگای بينالی ڤێنيسيا دەستپێدەکات

بينالی ڤێنيسيا یەکێکە لە گرنگترین پێشانگاکانی هونەری هاوچەرخ لە جیهاندا و لە هەموو جیهانەوە هونەرمەندان بەشداری تێدا دەکەن و بۆ ئەمساڵ تیشک دەخاتە سەر ئەزموونی ڕەوەند و پرسەکانی کۆچ و دەربەدەری.

ناوەندی هەواڵ

 

٦٠هەمین خولی بينالی ڤێنيسيا بە دابەشکردنی خەڵات بەسەر کۆمەڵێک هونەرمەند لە سەرانسەری جیهان دەستیپێکرد.

 

ئەمڕۆ، لە ژێر ناوی "بیانییەکان لە هەموو شوێنێک"، بە بەشداری و ئامادەبوونی گروپێکی لە هونەرمەندانی نێودەوڵەتی، ٦٠هەمین خولی پێشانگای هونەری بینالی ڤێنيسيا دەستیپێکرد.

 

پێشانگاکە گرنگی دەدات بە پرسەکانی کۆچبەری و دەربەدەری بۆیە ڕێکخەرانی ئەو پێشانگایە لە بەرازیلەوە بانگهێشتنامەیەکیان نارد بۆ ٣٣٠ هونەرمەند بۆ بەشداریکردن لە بەرهەمە جۆراوجۆرەکانیان هەروەها وڵاتان بە کارەکانیان لە پێشانگاکەدا بەشداری دەکەن.

 

لە سەرەتای پێشانگاکەدا چەندین خەڵات پێشکەش کرا، وە ئەگەری ئەوە هەیە نیگارکێش و پەیکەرتاشی ئیتاڵی-بەڕازیلی ئانا ماریا مایۆلینۆ خەڵاتی شێری زێڕین وەربگرێت وەک ڕێزلێنانێک بۆ کارە هونەریەکانی.

 

لە نێو ئەو وڵاتانەی بەشداری پێشانگای بينالی ڤێنيسيا دەکەن، عەرەبستانی سعودیە، کە لەلایەن هونەرمەند مەنال دۆوەینەوە لەژێر ناونیشانی "سندەکان قسە دەکەن و دەنگەکان دەجوڵێنن" ئەو هونەرمەندە وەسفی بیابانی لە بەرهەمەکانیدا بەکارهێناوە، بەرهەمەکانی پێکهاتەی گەورە لەخۆدەگرێت کە لە گوڵەبەڕۆژەی گوڵاوی دەچوون، چینە زەبەلاحەکانی گەڵاکانی گوڵ کە لە بیابانەکاندا گەشە دەکەن لەیەکتر تێکەڵاون.