بۆ پشتگیریکردن لە ڕاپەڕینی ئێران ئەکتەرانی فیلمی "بۆ ناگری؟" ڕەخنەیان لێدەگیرێت

بەرهەمهێنەر و ئەکتەرانی فیلمی "بۆچی ناگری؟" ئەوانەی بایکۆتی فێستیڤاڵی حکومی فیلمی فەجریان کرد، لەلایەن بەرهەمهێنەرەوە هێرشیان کرایە سەر و ڕەخنەیان لێ گیرا.

ناوەندی هەواڵ

 

 ڕەزا موحەقیق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هێرشی کردە سەر بەرهەمهێنەری فیلمی "بۆ ناگری ، نوێنەرانی فیلمەکە بایکۆتی فێستیڤاڵی فیلمی فەجریان کردووە کە لەلایەن حکومەتەوە بەڕێوەدەبرێت، بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی جەماوەری گەلانی ئێران.

 

دوای ئەوەی فێستیڤاڵی حکومی لەلایەن ئەکتەر و هونەرمەندانەوە بایکۆت کرا، کە بووە ڕەمزی بێ شەرعییەتی حکومەتی ئێران، بەرهەمهێنەری فیلمی "بۆ ناگری؟" ڕەزا محەقیق زاوای یەکێک لە سەرکردەکانی سوپای پاسدارانی ئێران کە ڕۆڵی سەرەکی لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا هەبوو، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و تیایدا هێرشی کردە سەر ئەکتەرانی فیلمەکە و ڕەخنەی لە ئەکتەرەکانی فیلمەکە گرت.

 

ئەو ئەکتەرانەی فیلمی "بۆ ناگری؟" لە بیست و هەشتەمی مانگی یەکدا، بە هانیە تەواسولی، فریشتە حوسێنی، باران کۆتاری و ئەکتەرانی دیکە، لە بەیاننامەیەکدا باس لەوە دەکەن کە بەشداری لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجری ساڵی ٢٠٢٣ ناکەن، کە لە یەکەمی مانگی شوباتی ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە و تا یازدە ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "شەرمەزارین ناومان لەنێو ئەو ئەکتەرانەی بەشدارن لە فێستیڤاڵەکەدا ببینین".

 

وە ئەو هونەرمەندە ئێرانییە، هانیە تەواسولی، پێشتر بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵەکەدا هەڵوەشاندبووەوە، بە بڵاوکردنەوەی دەقێک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و نووسیبووی، "لە چەند مانگی ڕابردوودا زۆر گریام بۆ ئەو هێز و بەشداریکردنە لە فێستیڤاڵەکەدا".