کۆنگرەی ستار ٥ شۆڕشگێڕی ژنی بە کۆبوونەوەیەک وەبیرهێنایەوە
بۆ یادکردنەوەی٥ شۆڕشگێڕی ژن ڕاپەرین ئامەد، ساکینە جانسیز، ئەڤین گۆیی، دەلال نورهەق و بێریڤان زیلان ئەمڕۆ کۆنگرەی ستار لە قامیشلۆ کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/03/20230315-20230315-kongra-star-5-soresgeren-jin-bi-civineke-bibir-ani-1-jpga31a0c-image-jpg03b53a-image.jpg)
قامیشلۆ
کۆنگرەی ستار بۆ وەبیرهێنانەوەی ٥ ژنە شۆڕشگێڕ ڕاپەرین ئامەد، ساکینە جانسز، ئەڤین گۆیی، دەلال نورهەق و بێریڤان زیلان لە هۆڵی ڕەوابی کۆبوونەوە، بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی ستار، ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی ناوخۆ، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ-ژنان، ئەنجومەنی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و چەندین ڕێکخراو دامەزراوەی ژنان ئامادەبوون.
"ئەگەر لە گەردووندا ناسنامەمان هەبێت، ناسنامەی شۆڕشگێڕەکانمانە"
دوای خولەکێک ڕێزگرتن جەواهیر عوسمان، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی قامیشلۆ وتی: "هەر پێنج پاڵەوانەکە پارێزەری مافەکانی ژنان و بەهای شۆڕش بوون، لە کەسایەتی ئەواندا لەگەڵ زانست لەسەر بنەمای هزر و بیرکردنەوە ئایدیۆلۆژیا پەرەی سەند، کە لە بوون و شۆڕشی ژناندا ئەو شۆڕشگێڕانەمان ناسی و ڕاستی شۆڕشمان هەڵدەسەنگێنێت، شۆڕش لەگەڵ ئەم شۆڕشگێڕانە ناسرا، بەئامانجگرتنی شۆڕشگێڕان و پیشەنگەکانی شۆڕشەکان ئەوە نیشاندەدات، کە ئەو سیستمەی ئەمڕۆ لەسەر بنەمای فاشیزم و دەسەڵات دروستبووە چەندە مەترسیدارە، ئەگەر لەم گەردوونەدا بوون و ناسنامەیەکمان هەبێت لە سایەی ئەم شۆڕشگێڕ و قارەمانانەیە، بۆ ئەوەی بتوانین شۆڕشی ژنان بپارێزین دەبێت وەفاداری ئەو قارەمانانە بین، هەموو شۆڕشگێڕێک مێژوو و ئەفسانەکانی نووسیووە و بووەتە مەشق بۆ ژیانی ژنان، هەروەها ئەم شۆڕشگێڕانەش بوونەتە سیمبول و پێشەنگی شۆڕشی ژنان کە ئەمڕۆ هەموو کەسێک هەیەتی و بەشدارن لە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا".
کۆبوونەوەکە بە نمایشکردنی سینەفزیۆنیک لەسەر ژیان و تێکۆشانی هەر ٥ شۆڕشگێڕەکە کۆتایی هات.