ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە: قەیوم دەڕوات، گەل دەمێنێتەوە

ڕێپێوانی "ڕێزگرتن لە ئیرادە" کە لە وانەوە تا جولەمێرگ بەردەوامە، پێی نایە ڕۆژی حەوتەمەوە، ژنان بە وشەی؛ "قەیومەکن دەڕۆن، ژن و گەل دەمێننەوە، ئیرادەی خۆیان بۆ تێکۆشان دەربڕی.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

وان- ڕێپێوان کە بە ناوی "ڕێزگرتن لە ئیرادە" لە ٣ی حوزەیران لەلایەن شارەوانی جولەمێرگەوە دەستیپێکرد؛ لە ڕۆژی ٧دا بەردەوامە، ئەم ڕێپێوانە کە لە ٣٠ی حوزەیران لە ئەستەنبوڵەوە دەستی پێکردووە، لە ڕۆژی ٨ی تەمووز لە ناوەڕاستی شاری جولەمێرگ کۆتایی دێت، ئەو پیادەڕەوانەی کە دەیان کیلۆمەتر بە مۆڕاڵێکی زۆرەوە لە ژێر گەرمادا دەڕۆن، بەڕاستی لەلایەن دانیشتووانی ئەو شوێنانەی کە تێدەپەڕن، دەکەونە پەیوەندییەوە، ئەو شاندەی کە بە دروشمەوە ڕێپێوان دەکەن هەمیشە گۆرانی دەڵێن و دوو ژنی گەنجی خەڵکی مێرسین و سێرت بەشداری ڕێپێوانەکەیان کرد.

 

"سیستمی پیاوان بە خەباتی ژنان تێکدەشکێت"

ئەو دوو ژنە کە بە مۆسیقا و گۆرانی و دەف ڕیتم دەدەنە ڕێپێوانەکە، بڕیاریان داوە تا جولەمێرگ بەردەوام بن، ئەسرا دەمیر کە لە مێرسینەوە بەشارەو دەفێکی بەدەستەوەیە ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای نەخۆشییەکەی، بەو هێزەی کە لە مافەکانەوە بەدەستی دەهێنێت، بەشداری ڕێپێوانەکەی کردووە، بەهۆی ئەوەی مافەکانیان لێسەندرایەوە، ڕژانە سەر شەقامەکان و دەستیان کرد بە گۆرانی وتن، وتی: بۆ پاراستنی مافە ڕەواکانمان هاتووین بۆ ئێرە، ئەوان ئەو مافانەمان لێ دەسەننەوە کە بە دەنگی خۆمان بەدەستمان هێناوە، ئەوانەی لە هەڵبژاردندا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، دەخرێنە زیندانەکانەوەو قەیوم دادەندرێت، ئەوان ئیرادەی ئەو کەسانە لەبەرچاو ناگرن کە لە هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، لە بەرامبەر ئەمەشدا مافی ڕەوای خۆمان بەکار دەهێنین، کێشەی تەندروستیم هەیە بەڵام بەهۆی ڕاستییەوە بەهێزم، عەقڵیەتی ٥ هەزار ساڵەی پیاوان ئاشکرا دەبێت، هەوڵی شەرعیەتدان بەو عەقڵیەتە دەدەن، بەڵام خەباتی ژنان ئەم سیستەمە قبوڵ ناکات، قەیومەکان دەڕۆن، ژن و گەل دێن، ئەمڕۆ بەم باوەڕەوە دەڕۆین.

 

"دەف دەبێتە هاوارمان بۆ ئازادی"

ئەسرا دەمیر بە دەفەکەی دەستییەوە درێژەی بە قسەکانی داو وتی: دەف دەنگی هاواری ئازادییە، منیش، ژنێکم کە شایەتحاڵی دڕندەیی بووم و لێرەم لەگەڵ هاوارەکەم، ئێمە بە گۆرانییەکانمانەوە دەچینە جولەمێرگ، دەف بۆ من بووەتە هاوەڵ لەم ڕێپێوانەدا، گۆرانی و دروشمەکانمان دەگەنە شاخ و جارێکی دیکە بۆمان دەگەڕێنەوە، سەدان کەس پێکەوە گۆرانی دەڵێن، ئەمە خۆشبەختییەکی پێناسە نەکراوە، دەفم لەگەڵ خۆم  هەندێک کەس دەیانوت بارگرانی دەبێت، بەڵام ئەو دەنگی بە پێ ڕۆیشتن دا و گەشتەکەمانی ئاسانتر کرد، لەگەڵ دەفدا ڕیتمی بەرخۆدان و خەبات یەک دەگرن.

 

"ئەم ڕێپێوانە دەرفەتێک بوو بۆ ئەوەی دەنگی خۆمان دەرببڕین"

سرتێرا یوروڵماز کە لە سێرتەوە بەشداربووە، لە ڕێپێوانەکەدا هەنگاو بۆ پڕۆسەکە دەنێن و لە هەموو هەنگاوێکدا داوا بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی دەردەبڕن، ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕێپێوانەکەدا هێزیان لە گەل وەرگرتووە و داواکارییە حەقەکانیان دەردەبڕن تا دەنگیان دەبیسترێت.

 

وتیشی: ئەم ڕێپێوانە سەبارەت بە ئازادی و سەرکەوتن دەبێت، لە کوردستانەوە قەیوم لادەبەین، ڕێگامان کراوەیە و زۆر مۆڕاڵین، بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادیدەڕۆین و ڕەوشتێکی زۆر جیاواز لەم ڕێپێوانە وەردەگرین، ئەو گۆرانیانەی دەیڵێین هاوڕێکانمان دڵخۆش دەکەن، هەر خولەکێک و هەموو ساتێک گۆرانی دەڵێین بەهۆیەوە وزەی هەموومان بەرز دەبێتەوە، بە پرۆسەی زۆر سەختدا تێدەپەڕین، گۆشەگیرییەکی گەورە لە دژی ژنان هەم لە بواری کۆمەڵایەتیدا هەیە، لەم پڕۆسە سەختەدا بێدەنگ نابین و بەرخۆدان دەکەین، لە سایەی ئەم ڕێپێوانەدا دەنگمان بەرزکردەوە، هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین. دەنگ و گۆرانیەکانمان هەمیشە بەرز دەبنەوە، لەگەڵ هەر هەنگاوێکدا شوێنەواری خەبات بەجێدەهێڵین.