لافاو دەبێتە هۆی کۆچکردنی زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس لە چین
لافاو لە چین بووە هۆی کۆچکردنی ٤٠ هەزار کەس لە پارێزگای سیچوان و پێشبینی دەکرێت بارانبارینی زیاتر لە ژمارەیەک ناوچەدا ببارێت.

ناوەندی هەواڵ
بارانبارین لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا لە ژمارەیەک ناوچەی چین بووەتە هۆی کۆچکردنی ٤٠ هەزار کەس لە پارێزگای سێچوان، لە جیهانیشدا چەندین ناوچە بارانی بەخوڕی تیادا باریوە و کە بووەتە هۆی بارانبارینی کارەساتبار، ئەمەش نیگەرانییەکانی لە خێرایی گۆڕانی کەشوهەوا دروستکردووە.
بەگوێرەی ئەوەی کە لەلایەن بەرپرسانی کەشناسیەوە بڵاوکراوەتەوە، پێشبینی دەکرێت سبەی ١٣ی تەمموز لە ژمارەیەک ناوچەدا بارانبارین ڕووبدات و سەنتەری نیشتمانی کەشناسی ڕایگەیاندووە، ڕەنگە لە ماوەی یەک کاتژمێردا زیاتر لە ٧٠ ملیمەتر باران ببارێت لە هەندێک ناوچە، جگە لە ڕەشەبا و بای توند و سارد، بەرپرسانیش هۆشدارییان دا لە کەشوهەوای ناجێگیر و کارەساتی جوگرافی لە ماوەی مانگی تەمموزدا.
ئەو بارانە زۆرە نائاساییانەی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە چین باریوە، بووە هۆی لەرزین و زیانی ماڵان و ژێرخانی وێرانکرد و چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە، شاری ژێنگژۆی پایتەختی پارێزگای هێنان هۆشداریی سووری بڵاوکردەوە.