١٨٤ ڕۆژنامەنووس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە

ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ١٨٤ ڕۆژنامەنووس.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە.

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و زانیاری لەسەر ئەو ڕۆژنامەنووسانە داوە، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پەیامنێری هەواڵی ناوخۆیی ڕادیۆی "دەنگی گەنجان"، خالید ئەبو زیر، لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گیانیان لەدەستداوە، کراوە کە گەیشتووەتەوە ١٨٤ ڕۆژنامەنووس، هەروەها هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی ئیدانە کردووە. داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، دامودەزگا جیهانییەکانی پەیوەست بە کاری ڕۆژنامەوانیش کرد، سکاڵای یاسایی لە دژی ئیسرائیل تۆمار بکەن لەسەر ئەو تاوانانەی کە ئەنجامی داوە و فشار بخەنە سەری بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی دژ بە ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی و جینۆساید.